یوئێن، رۆڵی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند

بەغدا-KDP.info- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، ڕۆڵی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی ئاوارە و پەنابەراندا بەرز نرخاند و، به‌شداریكردنی ده‌زگاکەیشی له كۆنفرانسه مرۆییه‌كانی جیهان به پێویست زانی.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه چه‌ندین ساڵه خزمه‌تی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كات، ئەمڕۆ 9/9/2015 ، بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و (ئاوات مسته‌فا) به‌رپرسی به‌شی پرۆژه‌كانی ده‌زگا و (كارزان نووری) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان، سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان له به‌غدای پایته‌ختیان كرد.
شاندەکەی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ خاتوو (لیزا گراندێ) نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت به پرسی په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تیی هاوكاریكردنی زیاتریان خرستە بەر باسەوە، لەو دیدارەدا خاتوو (لیزا) رۆڵی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ لێقه‌وماوانی ته‌واوی عێراق به‌رز نرخاند و چه‌ندین پێشنیازی گرینگی خسته به‌ر باس بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان ده‌زگا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌شداریكردنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك تاكه ده‌زگا كه خزمه‌تێكی به‌رچاوی به په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان كردووه، له كۆنفرانسه مرۆییه‌كانی جیهان به‌پێویست زانی. هه‌روه‌ها ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌زگای مرۆیی له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ناوزه‌د كرد.
لە بەرانبەردا (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی کرد كه به‌رده‌وام كاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
