ده‌زگای بارزانی هاوكاری 6هه‌زار خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌ولێری كرد

هه‌ولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی مانگی سووری ئیمارات، پێکەوەی 6هه‌زار خێزانە ئاواره‌ی عێراقیی نیشتەجێی شاری هه‌ولێریان باربوو کرد.
ڕۆژی 8/9/2015، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات بە هەرەوەزی ئاوارەکانی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستانیان باروبوو کرد؛ له هه‌ڵمه‌تێكدا له یاریگا نێوده‌وڵه‌تییەکەی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌ختدا پرێسکە خۆراكیان به‌سه‌ر 6هه‌زار خێزانە ئاواره‌ی عێراقیی نیشتەجێی شاری هه‌ولێردا دابه‌ش كرد. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته زیاتر ئه‌و خێزانه ئاوارانه ده‌گرێته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێن و له‌ناو شار و ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێردا نیشته‌جێن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
