٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

شارەزایەكی ستراتیژی: عێراق دووبارە روودەچێتە ناو دیكتاتۆریەت

سەرچاوە: AK News

تۆبي دۆدج مامۆستاي ياساي ناودەوڵەتي لە زانستگەي لەندەن و شارەزا لە پەيمانگەي توێژينەوە ستراتيژييەكان ئاماژەي كرد، لە ژێر سايەي فەرمانڕەوايەتيي نووري ماليكي سەرۆك وەزيرانەوە، عێراق دووبارە روودەچێتە ناو ديكتاتۆريەت.

دۆدج لە ميانەي سيمينارێك لە پەيمانگەكە لە ئەمەريكا سياسەتەكاني ماليكي لە مامەڵەكردن لەگەڵ فايلە جياجياكاني عێراقي باس كرد لە دواي بووني بە سەرۆك وەزيران و گوتي، ماليكي دواي ئەوەي تواني كۆنترۆڵي حزبي دەعوە بكا لە پاش لابردني ئيبراهيم جەعفەري سەرۆكي پارتەكە، تواني چڕنووكي خۆي لە ناوچە جياجياكاني ئەو وڵاتە جێگير بكا.

زياتر گوتي، ماليكي لە 2007ەوە گرينگي بە كۆنترۆڵكردني سوپاي عێراق لە رێگەي نووسينگەكاني فەرماندەييي گشتي داوە و بۆ ئەو مەبەستە ژەنەراڵێكي لايەنگري خۆي بۆ سەرپەرشتيكردني بنكەكاني كردەوەگەل لە پارێزگە پشێوەكان دامەزراند، وێڕاي پێكهێناني دامەزراوەيەكي سەربەخۆ بۆ ئەو دەستەبژێرەي لەلايەن هێزەكاني كردەوەگەلي تايبەت راهێنرابوون لە بڕي وەزارەتي بەرگري، ئەوەش بۆ كۆنترۆڵكردني و لە بنەڕەتيشدا بۆ دروستكردني پاسەواني ئيمپراتۆريەتي سەر بە خۆي.

پوختەي مەبەستي دۆدج ئەوەيە كە ماليكي دامەزراوەي سەربازي هەڵدەوەشێنێتەوە بۆ ئەوەي بە هەوەسي خۆي پێكي بێنێتەوە و ئاماژەي كرد، ماليكي هەمان شێواز بۆ دەزگاي هەواڵگري پێڕەو دەكا، كاتێك بۆ شەش دامەزراوەي سەربەخۆي كێبەركێي يەكتر دابەشي دەكا، وێڕاي پاكتاوكردني ژمارەيەك لە ئەفسەراني كە متمانەيان پێ ناكا و زيادكردني بيرۆکراسي بەمەبەستي كۆنترۆڵكرني زياتري دەوڵەت.

دۆدج واي لە قەڵەم دەدا كە ماليكي زيرەكانە هەموو هەولێك دەدا بۆ گەيشتن بە ئامانجەكاني و چەند نموونەيەكي بۆ ئەو مەبەستەي هێنايەوە لەوانە هەوڵي كۆنترۆڵكردني لێژنەي باڵاي سەربەخۆي هەڵبژاردنەكان و بانكي ناوەنديي عێراق و دانانيان لە ژێر سەر دەسەڵاتي ئەنجوومەني وەزيران لە بري پەرلەمان و پێداني دەسەڵاتي زياتر بۆ نووسينگەي سەرۆك وەزيران.

لە كۆتاييدا دۆدج داواي لە ئەمەريكا كرد كە رۆڵێكي كاراتر بۆ پتەوكردني ديموكراسي لە عێراقدا بگێڕێ، وێڕاي پاڵپشتيكردني دارايي و تەكنيكي دامەزراو و پارتە سياسييەكان، بەو پێيەي تاكە رێگەيە بۆ پێداني هەلێك بە بەرهەڵستكاران بۆ رووبەڕووبوونەوەي ماليكي.

هەواڵی پەیوەندیدار