ده‌زگای بارزانی 2275 خێزانە ئاوارەی كه‌مپه‌كانی عه‌ربه‌ت و به‌حركه‌ی باروبوو کرد

هه‌ولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری كوێت بە هەرەوەزی 2275 خێزانە په‌نابه‌ری نیشتەجێی كه‌مپه‌كانی عه‌ربه‌ت و به‌حركه‌ی هه‌رێمی كوردستان، باروبوو ده‌كه‌ن.
ڕۆژی 5/9/2015 له درێژه‌ی به‌رده‌وامی هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌نێو كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان به‌رده‌وام هاوكاری به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری كوێتی بۆ چه‌ندین جار هاوكاری په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له هه‌ڵمه‌تێكدا له كه‌مپی عه‌ربه‌ت له پارێزگای سلێمانی هه‌ستان به هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی پارسێلی به‌سه‌ر 1489 خێزانی په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه‌دا.
له كه‌مپی به‌حركه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێریشدا، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری كوێت پێکەوە پرێسکە خۆراكیان به‌سه‌ر 785 خێزانە په‌نابه‌ردا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
