٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

فاینەنشال تایمز : ئۆپۆزسیۆنی سوریا کێشەی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

 رۆژنامەی فاینەنشال تایمزی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەیەکێک لەسەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات  کە دوچاری هەوڵی کوشتن بووە لەلایەن جەند کەسێکی دەرەوەی هێزەکانی ئەسەد . هەر بەپێی راپۆرتەکەی رۆژنامەی ناوبراو عەلی بلو کە سەرکردەی گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریایەو نزیکە 200 چەکداری هەیە ناوبراو بەردەوام چەکی بۆ هەندێک لەشۆرشگێرانی شاری حەلەب بردووەو ناوبراو زۆر متمانەی بەهەموو گروپەکانی ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا نەبووە لەکاتێکدا ئێستا ئەنجوومەنی باڵای سەربازی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کاری دابەش کردنی چەکی بەسەر شۆرشگێران گرتۆتە ئەستۆی خۆی جگە لەگروپەکەی عەلی نەبێت بەبیانوی ئەوەی چەکدارانی عەلی چەکیان لەچەند بازرگانێکی چەک دەست دەکەوێت لەکاتێکدا هەندێک گروپی ئیسلامی تووندرەو وەک لیوای تەوحید خزینە ناو شەڕەکەو رایانگەیاند کەئەوان دەتوانن دەست بەسەر شاری حەلەب بگرن .

لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی فاینەنشال تایمز ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک لەگرووپەکانی ناو شۆرشی سووریا چەک بۆ دوای شۆرش هەڵدەگرن ئەمەش ترسی لایەنەکانی سووریا نیشان دەدات بۆ بارودۆخی دوای شۆرش و هەر لایەنێکیش هەوڵی زیاد کردنی لایەنگرانی دەدات .

بەپێی راپۆرتەکەش ئۆپۆزسیۆنی سووریای چەکدار ئێستا پێکدێت لە چەند گروپێکی ئیسلامی توندرەو  و میانرەو وەک گروپە چەکدارەکەی عەلی .

لەلایەکی ترەوە فاینەنشال تایمز لەدیوی لاپەرەکانی ناوەوەی خۆیدا باس لەکوردەکانی سووریا دەکات و دەلێت ئێستا کوردەکانی ئەو وڵاتە لەبەردەم نەمانی ڕژێمێکی توندڕەون و رۆژنامەکە ئاماژە بەشاری عفرینی کوردەکان دەکات کە ئێستا ئاڵای کوردستان تێیدا دەشەکێتەوەو لەدرێژەی قسەکانیدا دەلێت کوردەکانی سووریا لەهەمووان زیاتر ببوونە قۆچی قوربانی ڕژێمی ئەسەد کە ژمارەیان دوو ملیۆن کەسە بەڵام پارتی یەکێتی دیموکراتی و حزبە کوردیەکان خۆیان بەدوور خستووە لە شەڕی نێوان ڕژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆن .

شیاوی باسە سوپای ئەسەد لەشارە کوردیەکانی سووریا کشایەوە بەهۆی سەرقاڵبوونی بەشەری ئۆپۆزسیۆن لە دیمەشقی پایتەختداو لەئاکامدا کوردەکانی ئەو وڵاتە ئەم کشانەوەیان بەهەلێکی گونجاو زانی  بۆ زاڵبوون بەسەر شارە کوردیەکان و ئازاد کردنی شارەکانیان

هەواڵی پەیوەندیدار