ده‌زگای بارزانی له كه‌مپی 'شاریا' و 'ته‌ناهی'ـدا دوو خولی بۆ ئاواره‌كان كرده‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی ته‌ناهی و شاریا له شاری دهۆكدا كۆتایی به خولێكی فێربوونی دروومان هێنا و هاوكات خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزیی کردەوە.
ڕۆژی 30/8/2015 له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌نابه‌رە كه‌منشینەکانی هه‌رێمی كوردستان، جگه لە دابینكردنی پێداویستی رۆژانه‌یان، هاوكات هه‌وڵ ده‌دات بە كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری نێو كه‌مپه‌كان، خولی جۆراوجۆر بۆ فێرخوازانی كه‌مپه‌كان بكاته‌وه؛ له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی ته‌ناهی له شاری دهۆك كۆتایی هات؛ به خولێكی فێربوونی دروومان بۆ 14 فێرخواز و له مه‌راسیمێكدا بڕوانامه و دیاریی ده‌رچوونیان پێ به‌خشرا.
له كه‌مپی شاریا له شاری دهۆكیشدا، خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی قۆناغی ئاماده‌یی كه‌مپه‌كه كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت، پاش كۆتاییهاتنی خوله‌كانیش بڕوانامه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
