ده‌زگای بارزانی، 5650 خێزانە ئاوارەی باروبوو كرد
__2015_08_22_h18m1s45__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی جیادا له كه‌مپه‌كانی ماملیان و هه‌رشه‌م و قوشته‌په و قادیا په‌نابه‌رانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ئامێدی هاوكاری و پێداویستی خۆراكی 5650 خێزانە په‌نابه‌ری كرد.
ڕۆژی 22/8/2015 له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگه‌ی ئۆفیسه‌كانیه‌وه ڕۆژانه خۆراك و پێداویستی و كه‌موكووڕییه‌كانی په‌نابه‌ران دابین ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی ماملیان له سنووری پارێزگای دهۆك، ئۆفیسی ده‌زگا به هاوكاریی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت هه‌ستا به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 2364 خێزانی په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه‌دا، كه هه‌ر خێزانێك پارسێلێك خۆراكیان پێ درا.
له كه‌مپی هه‌رشه‌م له سنووری پارێزگای هه‌ولێریشدا، ئۆفیسی ده‌زگا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕۆژانه خۆراك و پێداویستی بۆ په‌نابه‌ران دابین ده‌كات، له‌و میانهی‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 278 خێزان هه‌روه‌ها پێداویستی ئافره‌تان درایه 678 ئافره‌تی ناو كه‌مپه‌كه.
هاوكات له كه‌مپی قادیا له سنووری پارێزگای دهۆك، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوە جیهانییەکەی خۆراك پارسێلی خۆراكی مانگانه‌ی به‌سه‌ر 2695 خێزانی په‌نابه‌ردا دابه‌شكرد. كه هه‌ر پارسێلێك له 9 جۆر خۆراك پێكدێت. هاوكات له كه‌مپی قوشته‌په له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر، جگه له دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان، هه‌ستان به دابینكردنی 10 عاره‌بانه‌ی ویلچه‌رخ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ككه‌وته‌ن.
هاوكات له سنووری پارێزگای سلێمانی، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و كۆمه‌كی په‌نابه‌ران ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له‌هه‌ڵمه‌تێكدا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی هه‌ستان به‌دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 100 خێزانی په‌نابه‌ری عه‌ره‌ب له‌ناو شاری سلێمانی. هه‌روه‌ها له سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، به‌هه‌مانشێوه له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی په‌نابه‌راندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆراكی به‌سه‌ر 200 خێزانە ئاواره‌ی ئێزدی و مه‌سیحیی سنووری ناحیه‌ی جه‌نانكێدا دابه‌ش كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
