ده‌زگای بارزانی كۆمه‌كی پێشكه‌ش به 4846 خێزانە ئاوارە كرد

دهۆك -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا كۆمه‌كی به‌خشییه 4846 خێزانی په‌نابه‌ر له كه‌مپی قادیا و به‌رده‌ڕه‌ش.
ڕۆژی 17/8/2015 له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگه‌ی ئۆفیسه‌كانیه‌وه ڕۆژانه خۆراك و پێداویستی و كه‌موكوڕییه‌كانی په‌نابه‌ران دابین ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش له‌سنووری پارێزگای دهۆك، ئۆفیسی ده‌زگا به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێت هه‌ستا به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 2151 خێزانی په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه‌دا، كه‌ر هه‌ر پارسێلێكی خۆراك له پێكهاته‌كانی (برنج، نیسك، شه‌كر، قوتوی ماسی، شه‌عریه، قوتوی شیر، چا، ئارد، خورما، پاقله قوتووبەندکراو، خوێ) پێك هاتووه هاوكات له كه‌مپی قادیا له سنووری پارێزگای دهۆك، به‌هه‌مانشێوه ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی جیهانیی خۆراک ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی نانی وشك به‌سه‌ر 2695 خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا و، هه‌ر خێزانێك 2 كارتۆن نانیان پێ درا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
