١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پارتی سەربەستیی کوردستان ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

  بەڕێز کاک مەسعوود سەرۆکی پارتیی دیمۆکراتی کوردستان

بەڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیمۆکراتی کوردستان

بە بۆنەی یادی ٦٩ ساڵەی پارتە تێکۆشەرەکەتان "پارتیی دیمۆکراتی کوردستان" . 
وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی سەربەستیی کوردستان بە ناوی گشت ئەندامان و هاوبیرانی پارتەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین. هەر لە رێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم کادر و ئەندامەکانی پارتەکەتان دەکەین و هیودارین پارتەکەتان هەردەم لە پێشکەوتن بێت لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکانیدا.

شەستونۆساڵ خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی پر لە مێژووی هەمەڕەنگەتان بەرز دەنرخێنین.
کە ئیستایش پارتە بەڕێزەکەتان و سەرۆکی پارتیتان جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی جووڵێنەری پرسی سەربەخۆیی کوردستانە، ئەمەش گەورەترین ئاوات و ئارەزووی گشت خەباتگێرانی گەلەکەمانە.
پارتیی سەربەستیی کوردستانیش کە پارتێکی نەتەوەییە و خەبات دەکات لە پێناو سەربەخۆییی کوردستان، هەمێشە خۆی بە پشتیوان و دۆستی پارتە نەتەوەییەکەتان لەپێناو یەکێتیی گەلی کورد بۆ سەربەخۆییی یەکجاری کوردستان دەزانێت.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی یادی ٦٩ ساڵەتان ئاراستە دەکەین.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی سەربەستیی کوردستان
٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٥ی کوردی /   ١٤ /  ٨/ ٢٠١٥ زاینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار