ده‌زگای بارزانی ڕۆژانه 120هه‌زار لیتر ئاو دەگەیێنێتە گه‌ڕه‌كانی هه‌ولێر

هه‌ولێر-KDP.info-ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانه 120هه‌زار لیتر ئاو له ڕێگه‌ی تیمێكی تایبه‌ته‌وه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی ناوشاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كات و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تاوه‌كو سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بگرێته‌وه كه كێشه‌ی كه‌م‌ئاوییان هه‌یه.
ڕۆژی 8/8/2015 له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و هاویندا، به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ئاو له‌لایه‌ن هاونیشتمانیانه‌وه، ساڵانه ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك تووشی قه‌یرانی كه‌م ئاوی ده‌بنه‌وه، له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و له‌درێژه‌ی چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانیدا، جگه له هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران و كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت، هاوكات له‌رێگه‌ی دوو تانكه‌ری ئاوه‌وه، ڕۆژانه 120 هه‌زار لیتر ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه كه‌م ئاوه‌كانی شاری هه‌ولێردا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له هه‌ریه‌كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌ڵاتی نوێ و قه‌ره‌بوو هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه‌چوو, له‌به‌رامبه‌ردا هاونیشتمانیان زۆر سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد كه وه‌ك پیشه‌یی هه‌میشه‌یی خۆی له خه‌می هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌تاندایه و هاوكات دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌شیان بە كارێکی پڕخێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی زانی و ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌زگا خواست.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
