١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە شێخ مەحموود شێخ کاوە حەفید ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

برای بەڕێز کاک شێخ مەحموود شێخ کاوە حەفید… ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی
خانەوادەی بەڕێزی شێخ بابە تایەر شێخ جەلال حەفیدزادە
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی ناودار و نیشتیمانپەروەر، جەنابی شێخ بابە تایەر شێخ جەلال حەفیدزادەمان پێگەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بە ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانتان ڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی کاکە شێخ بابەتایەر بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مەکتەبی سەرۆک
٤ـی ٨ـی ٢٠١٥

هەواڵی پەیوەندیدار