ده‌زگای بارزانی یادی كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی شنگالی كرده‌وه

كه‌مپی ماملیان -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به بۆنه‌ی ساڵیادی نەهامەتییە دڵته‌زێنەکەی ئێزدییه‌كانی شنگال، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و په‌نابه‌رانی ئێزدی له كه‌مپی ماملیان پیشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كرده‌وه و هاوكاری جۆراوجۆریشی پێشكه‌یش به ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كان كرد.
ڕۆژی 3/8/2015 به بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی شنگال و ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی‌دا هات، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كوردانی ئێزیدی له كه‌مپی ماملیان پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی كرده‌وه، كه باسی له كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگا ده‌كرد بۆ په‌نابه‌رانی ئێزدی له‌سه‌ر چیای شنگال و ناو كه‌مپه‌كانیش، هه‌روه‌ها له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ندین گوتار‌و چالاكی جۆراوجۆر به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كران.
له لایه‌كی دیكه له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بۆ په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كاندا، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی ئاكرێ هه‌ستان به دابه‌شكردنی 59 تانكی ئاو به‌سه‌ر خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا، هاوكات له كه‌مپی قوشته‌په ئۆفیسی ده‌زگا به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی زیاتری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مئه‌ندامن هه‌ستان به دابه‌شكردنی دایبی به‌سه‌ر 35 كه‌سی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تدا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
