ده‌زگای بارزانی و ڕێكخراوە عێراقییەکەی ئه‌سرا، پێکەوە هاوكاریی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن
__2015_08_02_h16m44s56__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- شاندێكی ڕێكخراوە عێراقییەکەی ئه‌سرا سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد؛ بە نیازن بە هەرەوەزی لەگەڵ دەزگای بارزانیدا هاوكاریی په‌نابه‌ران بکه‌ن.
ڕۆژی 2.8.2015 به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له بواری هاریكاركردنی زیاتری په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی ڕێكخراوی ئه‌سرای عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی شێخ ناسر عه‌لی ڕه‌حمان سه‌رۆكی ڕێكخراو و دكتۆر ئیبراهیم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد و له‌لایه‌ن مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ كرا.
له دیداره‌كه‌دا مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پاش به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئومێدی خواست پێكه‌وه كاری خێرخوازی و هاوكارییەکی زیاتری په‌نابه‌ران بکەن.
له‌به‌رامبه‌ردا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر كار‌و چالاكییه به‌رفراوانه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه چه‌ندین ساڵه بێ‌وچان له‌سه‌رجه‌م كه‌مپی په‌نابه‌ران و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانیش هاوكاری جۆراوجۆری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش بۆته جێگای سه‌رنج و ستایشی هه‌موولایه‌ك، هاوكات پوخته‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ده‌زگا خسته‌ڕوو كه ده‌یانه‌وێ كاری هاوبه‌شی خێرخوازیی له‌بواری هاریكاریكردنی په‌نابه‌ران و هه‌روه‌ها منداڵانی بێباوك ئه‌نجام بده‌ن. هاوكات ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند وه‌ك یه‌كه‌م كاری هاوبه‌ش، هه‌ڵده‌ستن به دابه‌شكردنی 5هه‌زار پرێسکە خۆراك به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا له هه‌رێمی كوردستان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
