١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ سالار عوسمان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵ و هاوکاری بەڕێزمان کاک سالار عوسمان ئەندامی دەزگاكەمان و سەرنووسەری رۆژنامەی هەولێر
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، مامۆستا (مەلا عوسمان حاجی حوسێن گەڵاڵی)، کەسایەتی نیشتمان پەروەر و ئەندامی لقی هەولێری یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی مان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین سەبوری بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنیری و راگەیاندنی
پارتیی دیموکراتی کوردستان

۲۸/۷/۲٠۱٥

هەواڵی پەیوەندیدار