ده‌زگای بارزانی سه‌نته‌رێكی ڕۆشنبیری ده‌كاته‌وه
__2015_07_28_h16m13s6__LB.jpg)
دهۆك-KDP.info-ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كونسوڵی فەرەنسا له‌شاری هه‌ولێر و ڕێكخراوی میسۆن ئه‌نفانس له كه‌مپی شاریای سه‌ر به پارێزگای دهۆك سه‌نته‌رێكی ڕۆشنبیری بۆ په‌نابه‌رانی ئێزدی ده‌كاته‌وه، هاوكات له ناحیه‌ی سه‌رسه‌نگیش هاوكاریی 340 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی مه‌سیحی ده‌كات.
ڕۆژی 28/7/2015 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی توانا كولتووری و ڕۆشنبیری و هونه‌رییه‌كانی په‌نابه‌ران له كه‌مپی شاریا، هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی ڕۆشنبیری، له میانی ڕێوڕ‌سمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌دا، به ئاماده‌بوونی (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به‌ڕێز ئالان دیبرات كونسوڵی فەرەنسا له شاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری ڕێكخراوە فەرەنسییەکەی میسۆن ئه‌نفاس و نوێنه‌ری پارێزگاری دهۆك، كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی ڕۆشنبیرییان له كه‌مپی شاریا كرده‌وه، كه سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه ئێزدین و زیاتر له 3319 خێزانی تێدا نیشته‌جێ كراوه، كولفه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره بڕی 91.000$ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێچووه و به هاوبه‌شی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و قونسوڵی فەرەنسا و ڕێكخراوی میسۆن ئه‌نفاسی فه‌ڕه‌نسی دروستكراوه و هه‌روه‌ها ئیداره‌دانی سه‌نته‌ره‌كه‌ش به‌هاوبه‌شی ده‌بێت و گرنگی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه په‌ره‌ی زیاتر به توانا كولتوری و هونه‌ری و ڕۆشنبیرییه‌كانی په‌نابه‌رانی ئێزدی ناو كه‌مپه‌كه بدرێت.
هاوكات له‌میانی سه‌ردانی شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ناحیه‌ی سه‌رسه‌نگی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، هه‌ستان به هاوكاریكردنی خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی ئه‌و ناحیه كه 340 خێزانی هه‌ژاری مه‌سیحی پرێسکە خۆراكیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا كه هه‌ر پرێسکە و 7 بابەت خۆراك تێدا بوو.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
