ده‌زگای بارزانی و ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كانی قه‌ته‌ر پێکەوە كاری خێرخوازیی ده‌کەن

هه‌ولێر -KDP.info- به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ڕه‌وش و باروگوزه‌رانی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی كه‌مپی به‌حركه و، ئۆفیسەکەی ئەو کەمپەی 'ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی'ـی كرد و، به‌ڵێنی دا كه ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كۆمه‌ك و یارمه‌تی پێشكه‌یشی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێم بكه‌ن.
ڕۆژی 20/7/2015 به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخ و گوزه‌رانی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر به‌سه‌ردانی فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، له‌و سه‌ردانه‌دا (د. ئه‌حمه‌د مه‌ریخی) به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی كه‌مپی به‌حركه‌ی له‌شاری هه‌ولێر كرد‌و له‌لایه‌ن كارزان نووری نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپه‌كه و جێگری پارێزگاری هه‌ولێره‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ كرا. له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی میوان ته‌واوی كه‌مپه‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه و له بارودۆخ و گوزه‌ران و كه‌موكوڕی و داواكاریی په‌نابه‌ران كۆڵینه‌وه و به‌ڵێنی یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانیان دا، هاوكات شاندی میوان كاروچالاكییه‌كانی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیان له كه‌مپه‌كه به‌رزنرخاندو به‌ڵێنیان دا هانی ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن كه له‌رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه كاری خێرخوازی و به‌هاناوه‌چوونی زیاتری په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
