١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

خۆراك و پێداویستیی هاوینە بەسەر 7920 خێزانی پەنابەر و كەمدەرامەتدا دابەش كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی ئۆفیسەكانیەوە لە سەرجەم كەمپی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەردەوام پێداویستی و خۆراك  بۆ پەنابەران دابین دەكات، لەو میانەیەیشدا بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا خۆراك و پێداویستییان بەسەردا دابەش دەكات.

رۆژی 13/7/2015 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە بە درێژایی ئەو مانگە، خۆراك و پێداویستی بەسەر كەمدەرامەتان لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا دەزگا بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی كارتۆن خۆراكیان بەسەر 2200 خانەوادەی كەمدەرامەت لە شارۆچكەی دیانا و سۆران دابەش كرد. هاوكات لە شارۆچكەی چۆمان و مێرگەسوور و بلێ هاوكاری بەسەر 4200 خێزانی ئاوارەدا دابەش كرا.

بە مەبەستی هاریكاریكردنی پەنابەرانیش دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام كەلوپەل و پێداویستی لە رێگەی ئۆفیسەكانیەوە بەسەر پەنابەرانی كەمپەكاندا دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا لە كەمپی ئاكرێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ وەرزی هاوین و گەرما، بە شێوەیەكی بەردەوام پێداویستیەكانییان بۆ دابین دەكات، لەو چوارچێوەیەیشدا بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی هەستان بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك بەسەر 1433 خێزانی پەنابەری كەمپەكەدا.
هەر لە درێژەی دابەشكردنی پێداویستییەكاندا لە كەمپی گەویلان، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەستان بە دابەشكردنی 87 ئامێری فێنككەرەوە (موبەڕیدە) بەسەر 87 خێزانی كەمپەكەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار