ده‌زگای بارزانی دەهەزار خێزانە ئاواره و په‌نابه‌ری نیشتەجێی سلێمانیی باروبوو ده‌كات
__2015_07_11_h16m44s55__LB.jpg)
سلێمانی ــKDP.infoــ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ده‌زگا خۆراك و خواردەمەنیی بردووە بۆ دەهەزار خێزانە هەژار و ئاوارەی نیشتەجێی سلێمانی.
به بۆنه‌ی هاتنی مانگە پیرۆزەکەی ڕه‌مه‌زانەوە، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پرۆسه‌یه‌كی دابه‌شكردنی خۆراكی هه‌یه كه به درێژایی ئه‌و مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و به هاوكاریی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مانگی سووری ئیماراتدا پریاسکە خۆراك به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و په‌نابه‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانیشدا دابه‌ش ده‌كات. له‌و میانه‌شدا تیمی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئاماده‌بوونی (عه‌زیز شێخ ڕه‌زا) سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شاری سلێمانی 10.000 خێزانە په‌نابه‌ر و كه‌مده‌رامه‌تی تێر کرد، كه سه‌ره‌تا به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی كه‌مپی باریكه كه 1700 خێزانی كوردانی ڕۆژئاوان دابه‌ش ده‌كرێت، دواتر له كه‌مپی عه‌ربه‌ت 2200 خێزانی ئاواره‌ی ئێزدی و شه‌به‌ك و عه‌ره‌ب هاوكاری ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له كه‌مپی ئاشتییشدا 618 خێزانی ئێزدی و شه‌به‌ك و عه‌ره‌ب به‌هه‌مانشێوه هاوكاری ده‌كرێن. هه‌روه‌ها بۆ په‌نابه‌رانی ناو شاری سلێمانییش، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ژین، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 3000 خێزاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی پێداویستی منداڵان و خواردن و ئاو و لانكی منداڵان به‌سه‌ر 2500 په‌نابه‌ری نیشتەجێی ناو شاری سلێمانی.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
