گوته‌بێژی پارتی: سیستمی كۆتا نابێ نه ده‌ستی بۆ ببرێ نه رێژه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info-گوته‌بێژی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵێك بۆ پێشكه‌یشكردنی پرۆژه‌یاسایه‌ك كه له رێژه‌ی كۆتای نه‌ته‌وه‌كان له په‌رله‌مان كه‌مده‌كاته‌وه و مه‌رجه‌كانی به‌رده‌می قورس ده‌كات ده‌ڵێت: "سستمی كۆتا به‌رجه‌سته‌كردنی به‌شداری و مافی ره‌سه‌نی هه‌مووانه له هه‌رێمی كوردستاندا كه پێویسته به‌رده‌وام بیر له هه‌رچی زیاتر پته‌وكردن و چه‌سپاندنی بكه‌ینه‌وه و پرۆژه‌یاسا بۆ زیاد كردنی رێژه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكه‌ین. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه به هیچ كلۆجێك و به پاساوی هیچ بیانوویه‌ك نابێ نه ده‌ستی بۆ ببرێ نه رێژه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه".
ده‌قی لێدوانی گوته‌بێژی پارتیی دیموكراتی كوردستان:
گوته‌بێژی پارتیی دیموكراتی كوردستان له سه‌رینی هه‌وڵێك بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسایه‌ك كه له رێژه‌ی كۆتای نه‌ته‌وه‌كان له په‌رله‌مان كه‌مده‌كاته‌وه و مه‌رجه‌كانی به‌رده‌می قورس ده‌كات ئه‌م لێدوانه‌ی دا:
كۆمه‌ڵگای كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كی فره نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزایه. ئه‌م فره‌ییه دروستكراو نییه به‌ڵكو خه‌سڵه‌تێكی ره‌سه‌نی مێژوو كرده كه بۆته مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی و شانازی و پته‌ویی كۆمه‌ڵگاكه‌مان. خه‌باتی هاوبه‌ش له قۆناغه جیاجیاكاندا و له‌پێناوی مافه ره‌واكانیان له بواری سیاسی و كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یان داستانی مه‌زنیان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا تۆمار كردووه و خوێنی شه‌هیدانی هه‌مووان له یه‌ك سه‌نگه‌ردا و بۆ هه‌مان ئامانج تێكه‌ڵاو بووه.
پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان هه‌موو ئه‌م پێكهاته ره‌سه‌نانه داینه‌مۆی سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی دیموكراسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی هه‌موو كایه‌كانی ژیانی سیاسی و ئابووریمانه و به‌هۆیه‌وه پشتیوانی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده سیاسی و ئایینییه گه‌وره‌كانی جیهانمان مسۆگه‌ركردووه.
له ئه‌ده‌بیات و هه‌ڵوێست و كرداری پارتیی دیموكراتی كوردستاندا ئه‌و راستییانه‌ی سه‌ره‌وه له هه‌موو قۆناغێكدا ره‌گوریشه‌ی مێژووییان هه‌بووه و سه‌رچاوه‌یان بۆ رێبازی بارزانی نه‌مر ده‌گه‌ڕێته‌وه و تا هه‌نووكه‌یش هه‌موو پارتییه‌كان پابه‌ندن پێیانه‌وه و شێلگیرانه داكۆكیان لێ ده‌كه‌ن.
له‌م قۆناغه‌یشدا (سه‌رۆك بارزانی) رابه‌ری ئه‌م كولتووره‌ی پارتی ده‌كات و سووربوونی به‌ڕێزیان و پارتی له‌سه‌ر مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان جێی شایسته و ره‌سه‌نی ئه‌وانی له ژیانی سیاسی و دامه‌زراوه سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌كوو هه‌قێكی هه‌تاهه‌تایی كردۆته و له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له قۆناغی ئینتیقالیشدا چه‌سپاند كه بووه بنه‌ما بۆ جێی راسته‌قینه‌یان له ده‌ستووری عێراقدا.
سستمی كۆتا به‌رجه‌سته‌كردنی به‌شداری و مافی ره‌سه‌نی هه‌مووانه له هه‌رێمی كوردستاندا كه پێویسته به‌رده‌وام بیر له هه‌رچی زیاتر پته‌وكردن و چه‌سپاندنی بكه‌ینه‌وه و پرۆژه‌یاسا بۆ زیاد كردنی رێژه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكه‌ین. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه به هیچ كلۆجێك و به پاساوی هیچ بیانوویه‌ك نابێ نه ده‌ستی بۆ ببرێ نه رێژه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه.
هاوكات سستمی كۆتا به‌ردی بناغه‌ی به‌شداری هه‌مووانه له قۆناغی دوای جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. بۆیه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان جگه له خه‌باتی به‌رده‌واممان له پێناوی به‌دیهێنان و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی مافه‌كانی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، هه‌روه‌ها دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وان له هیچ قۆناغێكی خه‌باتی رزگاریدا و هه‌نووكه‌یش نه‌سێبه‌ر بوون نه له سێبه‌ردا بوون، ئه‌وان له رووناكیدا خه‌باتیان كردووه و له پێناوی ئه‌م نیشتمانه‌دا قوربانی زۆریان داوه، بۆیه به‌رپه‌رچی هه‌ر گوتارێكی سیاسی ده‌ده‌ینه‌وه كه سووكایه‌تی به رۆڵی ئه‌وان و نوێنه‌ره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه‌كانیان بكات و تۆمه‌تیان بخاته پاڵ.
له عێراقدا له سه‌ر ده‌ستی رژێمه شۆفێنییه‌كان و رێكخراوه تیرۆریسته‌كان و میلیشیا مه‌زهه‌بییه‌كان و دواترینیان داعشی دڕه‌نده‌یه، تاوانی زۆر و غه‌دری گه‌وره له هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه كراوه و له شوێنی خۆیان هه‌ڵكێشراون و راگوێزراون، به‌ڵام له كوردستاندا نه‌وای ئارام و ژیانی ئاسووده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه دژی هه‌ر ره‌فتار و گوفتارێكین یه‌ك په‌ڵه‌ی ناشرین بخاته سه‌ر ئه‌و راستییه رۆشن و تۆماره سپپه.
نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و كلد و ئاشووری و سریان و ئایینه‌كانی ئیسلام و مه‌سیحی و ئێزیدی و ئایینزاكانی دیكه له‌م وڵاته‌دا پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌نن، كوردستان نیشتمانی هه‌موومانه و پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه و ژماره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێكهاته پڕ شكۆیه ناكات، بۆیه هه‌ر كارێك له هه‌ر ئاست و ناوه‌ندێكه‌وه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاتانه، وه‌ك پارتی دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.



