ده‌زگای بارزانی له‌م ڕه‌مه‌زانەدا 7هه‌زار خێزانی باروبوو كردووه

هه‌ولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لەم ڕەمەزانەدا هەموو شەوێک چوونەتە دەم خێزانە هەژارەکانەوە و، تا ئێستا 7هه‌زار خێزانە هەژاریان باروبوو کردووە.
به بۆنه‌ی هاتنی مانگە پیرۆزەکەی ڕه‌مه‌زانەوە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئەمساڵی وەک ساڵان، پریاسکە خۆراك دەبات بۆ خێزانه هه‌ژار و كه‌مداهاتەکان و ئاوارەکانی نیشتەجێ هەرێمی کوردستان؛ لەم ڕەمەزانەدا 7هه‌زار خێزانە هەژار و ئاوارەیان بەسەر کردووەتەوە و، هەتا ڕەمەزان دەچێت، هەموو شەوێ ئەم کاروکردەوەیانە.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به هانای خێزانه په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانه‌وه ده‌چێت و پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین ده‌كات، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له كه‌مپدا نیشته‌جێن؛ هەڵبەت بێجگە لەوە، لە مانگە پیرۆزه‌کەی ڕه‌مه‌زاندا، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوە جیهانیەکەی خۆراكدا هەموو شەوێ لە سەعات 9وە هەتا 2:30ـی شه‌و، خۆراك و خواردەمەنی دەبەن بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی هەرێم و ئەو خێزانه هه‌ژار و كه‌مداهاتانەی لە کەمپدا ناژین؛ له شارۆچكه‌ی خه‌باتدا 3213 خێزانە هەژار باروبوو كراون، له كه‌ڵه‌ك و دیبه‌گه و به‌حركه و كۆیه و كه‌مپی شاریا و گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر خۆراك و خواردەمەنییان بردووە بۆ 3600 خێزانە هەژار و ئاوارە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
