شاندی ده‌زگای بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌شە مرۆییەکەی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا کۆ بوونه‌وه

برۆكسل -KDP.info- له درێژه‌ی سه‌ردان و چاوپێكه‌وتنه‌كانی شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ئه‌وروپا، دیدارێكی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شی مرۆیی بۆ كاروباری په‌رله‌مانی یه‌کیەتیی ئه‌وروپای تایبه‌ت به عێراق کرد و، تیشكیان خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و هاتنی ئه‌و هەموو ئاوارەیە و جیاوازیكردنی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له به‌هاناوه‌چوونی ئاوارەکان و هاوكات یارمه‌تینه‌دانی حكوومه‌تی عێراق بۆ ئاوارەکان.
پاش به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى ئاوارەکانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به شێوه‌یه‌كى ساڵانه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت به ئاماده‌بوونى كۆمیسیارى باڵاى ئاوارەکانى جیهانى، به بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمى كۆمسیۆنى باڵاى ئاوارەکانى جیهانى، ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگای خێرخوازیی كوردى به‌شدارى ئه‌م كۆنفرانسه‌ی كرد و تیایدا دیدار‌و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕێكخراوی مرۆیی و به‌خشه‌ردا ئه‌نجام دا.
هه‌ر له درێژه‌ی دیداره‌كاندا شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه پێكهاتوون له مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كارزان نووری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان، به یاوه‌ریی دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌کیەتیی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌لیزیا كۆرسینی به‌رپرسی مرۆیی كاروباری په‌رله‌مانی یه‌کیەتیی ئه‌وروپا بۆ عێراقدا دانیشتن و تیشكیان خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و هاتنی ئه‌و هەموو ئاوارەیە و جیاوازیكردنی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له به‌هاناوه‌چوونی ئاوارەکان و یارمه‌تینه‌دانی حكوومه‌تی عێراق ببۆ ئەو کارە. به‌رپرسی كاروباری مرۆیی بۆ عێراق جگه له به‌رزنرخاندنی كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکان، پێشنیاری كرد كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به فه‌رمی به‌شداری له كاروباری مرۆیی یه‌كیەتیی ئه‌وروپادا بكات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
