ده‌زگای بارزانی، پێداویستی به‌سه‌ر 4841 خێزانی په‌نابه‌ر و كه‌مداهاتدا دابه‌ش كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له رێگه‌ی ئۆفیسه‌كانیه‌وه له سه‌رجه‌م كه‌مپی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێداویستی و خۆراك بۆ په‌نابه‌ران دابین ده‌كات، له‌و میانه‌یه‌یشدا به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆراك و پێداویستی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كات.
له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه به درێژایی ئه‌و مانگه، خۆراك و پێداویستی به‌سه‌ر كه‌مداهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌یه‌یشدا ده‌زگاكه به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی 1200 كارتۆن خۆراكیان به‌سه‌ر 600 خانه‌واده‌ی كه‌مداهات له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵان له شاری هه‌ولێر دابه‌ش كرد.
به‌مه‌به‌ستی هاریكاریكردنی په‌نابه‌رانیش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌لوپه‌ل و پێداویستی له‌رێگه‌ی ئۆفیسه‌كانیه‌وه به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌یه‌شدا له كه‌مپی ماملیان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ وه‌رزی هاوین و گه‌رما، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێداویستییه‌كانی هاوینه‌یان بۆ دابین ده‌كات، به هاوكارییش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، موبه‌ریده‌ی به‌سه‌ر 2334 خێزانی په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد. هه‌ر له درێژه‌ی دابه‌شكردنی پێداویستییه‌كانی وه‌رزی هاوین به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كاندا، ئۆفیسی ده‌زگا له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی موبه‌ڕیده و ترمزی ئاوی به‌سه‌ر 1907 خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
