ده‌زگای بارزانی، 3800 خێزانە ئاواره‌ی باروبوو كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌مڕۆیش كۆمه‌ك و هاوكاریی گه‌یانده 3800 خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی سنووری هه‌ولێر.
له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه به درێژایی ئه‌و مانگه، خۆراك و پێداویستی به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تان له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ده‌زگا به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی 6800 كارتۆن خۆراكیان به‌سه‌ر 3400 خانه‌واده‌ی عه‌ره‌بی باشووری عێراق له شاری زه‌یتونه له شاری هه‌ولێر دابه‌ش كرد.
به مه‌به‌ستی هاریكاریكردنی په‌نابه‌رانیش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌لوپه‌ل و پێداویستی له‌رێگه‌ی ئۆفیسه‌كانیه‌وه به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی به‌حركه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، هه‌ستا به دابه‌شكردنی شیری منداڵان به‌سه‌ر 400 خێزانە په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه‌دا.
له‌ڕووی كاری فێرخوازیی و كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆریشه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌نێو سه‌نته‌ری كه‌مپه‌كاندا خولی فێربوون ده‌كرێته‌وه، له‌و میانه‌شدا له كه‌مپی شاریا به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی هاریكار، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خولێكی 25 ڕۆژه‌ی فێربوونی كۆمپیوته‌ری بۆ 12 فێرخواز كرده‌وه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
