ده‌زگای بارزانی و مانگی سووری كوێت هاوكاریی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- شاندێكی مانگی سووری كوێت له میانی سه‌ردانیان بۆلای سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بڕیاریان دا پێكه‌وه كۆمه‌كی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بكه‌ن.
ڕۆژی 5/7/2015 بەمەبەستی ئاشنابوون بە كاروچالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە ماوەیەكی دوورودرێژە بۆ پەنابەران لە هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات، لە میانی سەردانێكیدا، د. عومه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌نده‌ری کونسوڵی گشتی وڵاتی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵڵا حەساوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی له كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتی و یوسف فه‌هد عه‌راج به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕووداو و فریاكه‌وتنی له‌ناكاوی كۆمه‌ڵه‌كه سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد‌و لەلایەن عەزیز شێخ ڕەزا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییەكی گەرمیان لێكرا.
سه‌ره‌تا عەزیز شێخ‌ڕەزا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تیشكی خستە سەر كاروچالاكییە بەردەوامەكانی دەزگا لە ناو كەمپ و دەرەوەی كەمپەكان بۆ ئاوارەو پەناهەندەكان ئەنجامی دەدات و بە شێوەی ڕێك‌وپێك و لەڕێگەی تیم و ئۆفیسەكانیەوە بە شێوەیەكی خێرا بەهانای لێقەوماو و پەنابەرو ئاوارەكانەوە دەچێت، هەروەها پوختەیەكی لەو كار‌و چالاكیانە خستەڕوو كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگە پیرۆزەکەی ڕەمەزاندا بۆ پەنابەرو خەڵكانی هەژار و كەمدەرامەت بەنیازە ئەنجامی بدات. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ده‌زگای نیشاندا بۆ هه‌ر كارێكی هاوبه‌ش كه به‌هاوكاری هه‌ردوولا له ئاینده‌دا بۆ خزمه‌تكردنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لەو دیدارەدا کونسوڵی وڵاتی كوێت له هه‌رێمی كوردستان سوپاس و ستایشی كاروچالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد كە بۆ پەنابەران بەبێ جیاوازیی ئایینی و نەتەوەیی ئەنجامیدەدات و بەردەوام خزمەتیان دەكرێت، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەزگا خواست. له‌لایه‌كی دیكه ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵڵا حەساوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی له كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری كوێتی پوخته‌یه‌ك له كار‌و چالاكی ئاینده‌یان له عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی خسته ڕوو كه بڕی ٢٠٠ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكردووه‌و له‌و میانه‌شدا له هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جی ده‌كه‌ن، كه بریتییه له دابینكردنی پرێسکە خۆراكه بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و له ڕیگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌پێی پرۆتۆكۆلێك ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خسته ڕوو كه ده‌یانه‌وێ بۆ كاری ئاینده‌یان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
