دەزگای بارزانی هاوكاریی 5 هەزار خێزانی كەمداهات و پەنابەر دەكات

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی ئۆفیسەكانیەوە لە سەرجەم كەمپی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەردەوام پێداویستی و خۆراك بۆ پەنابەران دابین دەكات، لەو میانەیەیشدا بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەستێ بە دابەشكردنی خۆراك و پێداویستی بەسەریاندا.
لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە بە درێژایی ئەو مانگە، خۆراك و پێداویستی بەسەر كەمدەرامەتان لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا دەزگا بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی 1300 كارتۆن خۆراكیان بەسەر خانەوادەی عەرەب لە ئۆزال سیتی لە شاری هەولێر دابەش كرد. هەروەها لە ناحیەی دیبەگەیش بە هەمان شێوە هاوكارییان بەسەر 420 خێزانی كورددا دابەش كرد.
بە مەبەستی هاریكاریكردنی پەنابەرانیش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام كەلوپەل و پێداویستی لە رێگەی ئۆفیسەكانیەوە بەسەر پەنابەرانی كەمپەكاندا دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا لە كەمپی بەردەڕەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی لە هەڵمەتێكدا بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، هەستا بە دابەشكردنی 2500 پارسێلی خۆراك بەسەر 1000 خێزانی پەنابەری كەمپەكەدا. هاوكات لە كەمپی ئاكرێ كە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان، بە هەمان شێوە ئۆفیسی دەزگا بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی لە دوو هەڵمەتی جیادا پارسێلی خۆراك، پێداویستیی منداڵان، خواردنی بەربانگی بەسەر 2233 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
