مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەحمود شەفی دۆس محەمەد دەکات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەحمود شەفی دۆس محەمەد
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتیی نیشتیمانپەرەوەر و ناسراوی دەڤەری مەندەلی، کاک مەحمود شەفی دۆس محەمەد، برای حاجی حەمید شەفی سەرۆکی عەشیرەتی قەرەلۆس لە دەڤەری مەندەلیمان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک مەحمود بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
