ده‌زگاى بارزانى له‌گه‌ڵ چەند ڕێكخراو و كۆمپانیای به‌خشه‌ری وڵاتی پۆڵه‌ندا كۆ ده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info-شاندێكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له پۆڵه‌ندان و له‌وێدا به‌شدرایان له كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه له‌لایه‌ن كۆمیسیاری په‌نابه‌رانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆنفرانسێك رێكخراوه و ده‌زگای خێرخوازی بارزانیش بانگهێشت كراوه.
شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌شداری له كۆنفرانسە نێوده‌وڵه‌تییەکەی پەنابەران چوونە بۆ پۆڵەندا؛ كۆمیسیاری په‌نابه‌رانی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کۆنفرانسەکەی ڕێک خستووە. (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگا و، شاندەکەی دەزگا و (كارزان نورى) به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌زگا، لە پۆڵەندا چاویان کەوت به بەرپرسی چەند كۆمپانیا و ڕێكخراوێکی مرۆییی ئەو وڵاته.
سه‌ره‌تا شاندى ده‌زگا به یاوه‌ریى (زیاد ڕه‌ئووف) نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له پۆڵه‌ندا چاوى كه‌وت به ڕێكخراوى سۆس بۆ ژیانى پۆڵه‌ندى و سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى مرۆیى پۆڵه‌ند, له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو ڕێكخراوى ناوبراو ئاماده‌یى خۆیان ده‌بڕى به ناردنى تیمى پزیشكى و كه‌لوپه‌لى پزیشكى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ره‌كانى كوردستان به هۆى ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ى تێی كه‌وتوون. دواتر شاندى ده‌زگا چاوى كه‌وت به بەرپرسانی ده‌زگاى ئیسته‌ر بۆ كاروبارى مرۆیى و كۆمپانیاى ڤى‌پڕۆجێكت, ده‌زگا و كۆمپانیاى ناوبراو ڕایان‌گه‌یاند كه هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ن له پێناو ناردنى "نه‌خۆشخانه‌ى سه‌فه‌رى و چێشتخانه‌ى سه‌فه‌رى و ئه‌مبوڵانس و تانكه‌رى ئاو" له پێناو باشتركردنى ژیانى ئاواره و په‌نابه‌ران له كوردستان و سووككردنى ئه‌ركى ده‌زگا و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
