ده‌زگای بارزانی و سیتی‌هۆپی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌كی ئاوارەکان ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوون به كاروچالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان، به تایبه‌تی له ڕووی ته‌ندروستی و دابینكردنی دا‌و و ده‌رمان، شاندێكی ده‌زگای خێرخوازیی سیتی‌هۆپی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی پوڵ جۆنیا سه‌ردانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان كرد و له‌لایه‌ن عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگاوه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ كرا.
ڕۆژی 30.6.2015 بۆ ئاشنابوونی زیاتر به كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی ڕێكخراوی خێرخوازیی هۆپ سیتی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌زگایان له‌شاری هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ كرا. شاندی میوان چه‌ندین جار له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستیان هێناوه كوردستان و له‌رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیه‌وه پێشكه‌شی بنكه ته‌ندروستیه‌كان و هه‌روه‌ها بنكه‌كانی ئاوارەکان كراوه، له‌و دیداره‌دا، شاندی میوان ئاشكرایان كرد مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌یان بۆ ئاشنابوون و بینینی زیاتری كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگا و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا.
له به‌رامبه‌ردا عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان ئاماژه‌ی به پێویستیه‌كانی ئاوارەکان كرده‌وه و داوای كرد هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ دابینكردنی پێداویستی بۆ ئاوارەکان و هه‌روه‌ها زیاتر ناساندنی كه‌یسی ئاوارەکان به وڵاتانی ده‌ره‌وه، تاوه‌كو زیاتر هاریكاریی ئاوارەکان بكرێت و كه‌موكوڕییه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
