سه‌رمایه‌دارێكى سلێمانی له رێگه‌ی ده‌زگای بارزانییه‌وه 50 ملیۆن دینارى به‌خشییه په‌نابه‌ران

هه‌ولێر-KDP.info- به‌مه‌به‌ستی هاریكاریكردنی زیاتری په‌نابه‌ران و دابینكردنی پێداویستی هاوینه بۆیان، خێرخوازێكی شاری سلێمانی، لە ڕێگەی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییەوە بڕی 50 ملیۆن دینارى به‌خشییه.
به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له‌میانی سه‌ردانێكیدا (دانا مسته‌فا) كه‌سایه‌تیی سه‌رمایه‌داری شاری سلێمانی سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌كیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد و له‌لایه‌ن (عه‌زیز شێخ ره‌زا) سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پێشوازییه‌كی لێ كرا.
له دیداری نێوانیاندا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی كار و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره و خێزانی كه‌مداها‌ت له هه‌رێمی كوردستان خرایه ڕوو، كه به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه به درێژایی ئه‌و مانگه رۆژانه هاوكاریی په‌نابه‌ر و كه‌مداها‌تان ده‌كرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا (دانا مسته‌فا) كه‌سایه‌تیی سه‌رمایه‌داری شاری سلێمانی ستایشی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای كرد كه به‌بێ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام له خزمه‌تی په‌نابه‌ر و كه‌سانی لێقه‌وما و بێده‌ره‌تان و بێباوكاندا بووه و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ كاره‌كانی ده‌زگا خواست، هاوكات مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌زگا خسته ڕوو، كه ئه‌ویش پێشكه‌شكردنی بڕی (50) ملیۆن دیناربووه به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، تاوه‌كو هاوكاریی زیاتری په‌نابه‌ران و كه‌مداها‌تانی پێ بكرێت و، هاوكات كه‌لێنێك له پێویستییه‌كانی په‌نابه‌ران پڕ بكاته‌وه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
