مووسا ئه‌حمه‌د: یارمەتیدانی كۆبانی ئه‌ركی سەر شانمانە

هه‌ولێر-KDP.info-جێگری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، ڕایگه‌یاند، تازە لە یارمەتیدانی كۆبانێ نابینەوە و به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین؛ تا ئێستا 5 جار سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌مان كردووه، ئاخر جار چه‌ند ڕۆژێك لەمەوبەر لەوێ بووین؛ بە فه‌رمانی (سه‌رۆك بارزانی) خواردەمەنی و 200هه‌زار لیتر گازوایلیشمان گه‌یانده ناوچه‌كه.
(مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له كۆبانێ هاتووه‌ته پێش تا ئێستا ئێمه ڕانه‌وه‌ستاوین، كۆبانێ وه‌ك به‌شێك له كاری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بووه، تا ئێستا وه‌ك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 5 جار سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌مان كردووه، له هه‌ر كۆنفرانسێك و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك باسی كۆبانێ كردووه، دوایین كاروانیشمان ئا ئەم چەند ڕۆژ لەمەوبەرە بەرەو کۆبانێ ناردووە، بە فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، 13 ترێلەی گه‌وره خۆراك و گازوایلمان نارد؛ ئەوان بۆ خۆیان داوای خورادنو گازوایلیان کردبوو.، به‌شێكیمان نارد‌و بۆ كۆبانێ و، باقییەکەیشی بۆ گرێ سپی."
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت لە خه‌ڵكی كۆبانێ و ڕۆژئاوای كوردستانی درێخ ناکەین، ئه‌وه به‌رنامه‌ی ئێمه‌یه و به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین."
ڕابین شێروان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
