پارتی بۆ ڕۆژاوای كوردستان: سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه و گه‌لی كوردستان و شكست و سه‌رشۆرییش بۆ تیرۆریسته داعشه‌كانه

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی پارتیی دیموكراتی كوردستانله په‌یامێكیدا، وێڕای گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی په‌لاماری دڕندانه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ، پشتگیریی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان راده‌گه‌یه‌نێ و، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وان و گه‌لی كوردستانه و شكست و سه‌رشۆریش بۆ تیرۆریسته داعشه‌كانه.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
له‌و كاته‌ی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له گه‌لی كوردستان‌مان له رۆژئاوا به‌گشتی و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی په‌لاماری دڕندانه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ و ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نین و داوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌كه‌ین، ئا له‌و كاته‌دا پیرۆزبایی له هێزه هاوبه‌شه‌كانی به‌شدار له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رزگاركردنی كۆبانێ له ده‌ست تیرۆریستان و تۆماركردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌كه‌ین و، ده‌ستخۆشی له یه‌كه یه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ین و داوای هه‌میشه سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. له هه‌مان كاتدا پشتگیریی خۆمان بۆ خه‌ڵكی كوردستانی رۆژئاوا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان راده‌گه‌یه‌نین كه، دڵنیاین سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وان و گه‌لی كوردستانه و شكست و سه‌رشۆریش بۆ تیرۆریسته داعشه‌كانه.
گوته‌بێژی پارتیی دیموكراتی كوردستان
27/6/2015



