١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

میرانی: هەڵبژاردن پێگەى ڕاستەقینەى پارتە سیاسییەکان لە نێو جەماوەردا ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  (فازڵ میرانی) سکرتیری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت، هەڵبژاردن پێگەى ڕاستەقینەى پارتە سیاسییەکان لە نێو جەماوەردا ئاشکرا دەکات و، هەر لەم ڕوانگەیەوەیه‌ كه‌ سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و خودی جەنابی سەرۆک (مه‌سعوود بارزانی) بایەخێکی تایبەت بە هەڵبژاردن و دەزگای هەڵبژاردن دەدات.

ئه‌م گوته‌یه‌ی (میرانی) له‌ ڕێوڕەسمی کردنەوەى تەلاری نوێی بارەگای دەزگای هەڵبژاردن بوو، كه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ساز درا.
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی باره‌گای نوێی ده‌زگای هه‌ڵبژارندا، وێڕای پیرۆزبایی لە بەرپرس و ستافی دەزگای هەڵبژاردن، ئاماژەى بە گرینگیی هەڵبژاردن دا لە بونیاتنانی  وڵاتێکی شارستانی و دیموکراتخواز و، جه‌ختی كرده‌وه‌، هەڵبژاردن  پێگەى ڕاستەقینەى پارتە سیاسییەکان لە نێو جەماوەردا ئاشکرا دەکات و، هەر لەم ڕوانگەیەوەیه‌ كه‌ سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و خودی جەنابی سەرۆک (مه‌سعوود بارزانی) بایەخێکی تایبەت بە هەڵبژاردن و دەزگای هەڵبژاردن دەدات.

لە بەرامبەردا خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەلبژاردن سوپاسی خۆی ئاراستەى رێزدار (مه‌سعوود بارزانی) سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتیى سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و بەڵێنی دا، ئەم هەنگاوە پاڵپشتێك بێت بۆ پێشخستنی کارەکانیان و ئەوپەڕی تواناکانیان بخه‌نە گەڕ، بۆ گەیشتن بە زانستی نوێ و سیستەمە جیهانییەکان لە بواری هەلبژاردندا.

هەواڵی پەیوەندیدار