دەزگای بارزانی 8هەزار خێزانە هەژار و پەنابەری باربوو کرد

هەولێر-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆمەک و هاوکاری ٨هەزار خێزانی کەمەدەرامەت و پەنابەری کرد.
ڕۆژی 23/6/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی داهاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بە درێژایی ئەو مانگە، خۆراك و پێداویستی بەسەر كەمدەرامەتان لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكات، لەو میانەشدا دەزگا بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای لاندرۆڤەر بڕی 500 پریاسکە خۆراكی بەسەر هاونیشتمانیانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانیدا دابەش كرد، كە بۆ هەر پارێزگایەك 150 خێزان سوودمەند دەبن. لەلایەكی دیكە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتدا بڕی 500 كارتۆن خۆراكی بەسەر خەڵکی شارۆچكەی دارەتوودا دابەش كرد. لە شارۆچكەی شەقڵاوەیشدا 5000 پریاسکە خۆراك بەسەر دانیشتووانی شارەكەدا دابەش كرا.
بە مەبەستی هاریكاریكردنی پەنابەرانیش دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام كەلوپەل و پێداویستی بەسەر ئاوارە كەمپنیشەکاندا دابەش دەكات، لەو میانەشدا لە كەمپی گەویلان دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكدا بەبۆنەی هاتنی مانگە پیرۆزەکەی ڕەمەزان، پریاسکە خۆراكی مانگانەی بەسەر 1307 خێزانە ئاوارەی کەمپنیشدا دابەش كرد، كە هەر پریاسکەیەك پێك هاتووە لە (برنج و زەیت و ئارد و فاسۆلیا و شەكر و چا و نیسك و دۆشاوی تەماتە). لە كەمپی بەحركەیشدا، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستی كردووە بە دابەشكردنی ترمزی ئاوخواردنەوە بەسەر 728 خێزانە ئاوارەدا. لە كەمپی باسرمەیشدا لە هەڵمەتێكدا بە بۆنەی وەرزی گەرماوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی 100 فێنکەوەکەر (مبەڕیدە)ی بەسەر 100 خێزانە ئاوارەی خەڵکی ڕۆژئاوای كوردستاندا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
