لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی، 13 ترێلە خۆراك و سووتەمەنی بۆ گرێسپی راوانە دەکرێت

هەولێر-KDP.info- لەسەر ڕاسپاردەی (سەرۆک بارزانی) دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕێگەی ستافێكی تایبەتەوە خۆراك و سووتەمەنی بۆ 5000 خێزانی نیشتەجێی شاری گرێسپی دابین دەکات.
بڕیارە ڕۆژی 23/6/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ستافێكی تایبەتەوە بچێتە ڕۆژئاوای كوردستان و لە شاری گرێسپی دەست بە دابەشكردنی هاوكارییەكانی بەسەر خەڵكی شارەكەدا بکات, كە لەبەر هەڕەشەی تیرۆریستان و شەڕی بەردەوام ماڵوحاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە ناوچە ئارامەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كردووە، پاش ئازادكردنی شارەكەیان لە دەستی تیرۆریستانی داعش، خەڵكی ئەو ناوچەیە پاش گەڕانەوە بۆ شارەكەیان پێویستییەكی زۆریان بە خۆراك و سووتەمەنی هەیە؛ جا لەسەر ڕاسپاردەی (سەرۆك بارزانی)، تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كۆمەك و هاوكاری و دەیان جۆر پێداویستی بۆ پەناخوازانی شاری گرێسپی دەنێرێ کە 13 ترێلە خۆراك و سووتەمەنییە. پێداویستیەكانیش بریتین لە 120 تۆن خۆراك، كە هەر پریاسکە خۆراکێک لە چەندین جۆری خۆراك پێك هاتووە، لەگەڵ دابینكردنی 200.000 لیتر گاز بۆ بەئیشخستنی مۆلیدە و دابینكردنی كارەبا بۆ شارەكە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
