دەزگای بارزانی ٧٨٠ خێزانە هەژار و ئاوارەی باروبوو کرد

هەولێر-KDP.info-بەبۆنەی داهاتنی مانگە پیرۆزەکەی ڕەمەزانەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستی کردووە بە باروبووکردنی خێزانە هەژار و ئاوارەکان و، بەو مەبەستەیش هاوکاریی گەیاندە ٧٨٠ خیزان.
ڕۆژی 20/6/2015 بە بۆنەی داهاتنی مانگە پیرۆزەکەی ڕەمەزانەوە؛ تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناحیەی مەلائۆمەر بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی مانگی سووری ئیمارات خۆراكی وشکەی بەسەر ٥٠٠ خێزانە هەژاردا دابەش کرد؛ لەوانە برنج، شەكر، نیسك، دۆشاوی تەماتە.
ئۆفیسی دەزگا خێروبێری خێرۆمەندێکی بەسەر ٢٨٠ خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی كەمپی هەرشەمدا دابەش کرد؛ هەر خێزانێك و بڕی ٥٠هەزار دیناری پێ بڕا.
جگە لەوە بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوە جیهانییەکەی خۆراكدا بەشی هەرهەموو خێزانە ئاوارەکانی کەمپی هەرشەم، پریاسکە خۆراك و سێتی مەتبەخ دابەش کرا. خۆراكی بەربانگ و، ئامێری فێنکەوەکەریشیان بەسەر خەڵکەکەدا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
