دەزگای بارزانی هاوکاریی گەیاندە بەرەکانی شەڕ

خازر-KDP.info-دەزگای بارزانی کۆمەک و هاوکاریی گەیاندە هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری خازر و شێخاندا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەبەستی هاریكاریكردنی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەرەكانی شەڕ، رۆژی 17/6/2015 چوونە میحوەری خازر و، دیاری و خۆراكیان بەسەر 1000 پێشمەرگەی قارەمانی كوردستاندا دابەش كرد؛ پاشان چوونە شێخان، لەوێیش خۆراكیان بەسەر 300 پێشمەرگەد دابەش کرد.
(مووسا ئەحمەد) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: بەشێوەیەكی بەردەوام شەڕەکان بەسەر دەکەینەوە و ئەوەی لە تواناماندا لە هێزی پێشمەرگەی كوردستانی درێغ ناکەین؛ ئەوە ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەییە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
