١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەست بە ئامادەکاریی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ستافی دەزگاکەی راسپارد کە بەو پەڕی جیددی و بایەخەوە ئامادەکاری بکەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
بە سەرپەرشتیی (خەسرۆ گۆران) ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتى پارتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و، بە ئامادەبونى ئەندام وکادیرانی دەزگا، لەبارەگاى دەزگای هەڵبژاردن لە شاری هەولێر کۆبونەوەى دەزگا بەڕێوە چوو.
لەکۆبوونەوەکەدا (خەسرۆ گۆران) بەرپرسی دەزگا رایگەیاند کە، بڕیاری (سەرۆک بارزانی) تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین و بە بڕیارێکى یەکجار یاسایی و گرینگی دەزانین لەم ساتە وەختەدا.
(خەسرۆ گۆران) داوای لە ئامادەبووان کرد ئەوپەڕی تواناکانیان بخنەگەڕ بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە دیموکراسیە کە لە ئێستاوە دەست بە ئامادەکارییەکانی پێویست بکرێت بۆ پێشوازی کردن لەم پرۆسەیەدا.
شایەنی باسە کە، بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتى هەرێمی کوردستان ژمارە(1) ساڵی 2005ـی هەموار کراو، (سەرۆک بارزانی) بڕیاری دا لە بەرواری 20/8/2015 هەڵبژاردنی گشتیی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ئەنجام بدرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار