مێدیاكانی كوێت: سه‌رۆك بارزانی به‌م نزیكانه سه‌ردانی كوێت و وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌گوێره‌ی زانیاریی مێدیاكانی كوێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی) به‌م زووانه سه‌ردانی وڵاتانی كه‌نداو و له نێویشیاندا وڵاتی كوێت ده‌كات و، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا په‌ره‌دان به پێوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان ده‌خه‌نه به‌ر باسه‌وه.
(سەرۆک بارزانی) به میدیاکارانی وڵاتی کوێتی ڕاگەیاند کە، وڵاتی کوێت پێگەیەکی گرینگی لای گەلی کوردستان هەیە و جەختیشی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و کوێت کردەوە.
دوێنێ سێشەممە (سه‌رۆك بارزانی) پێشوازی لە شاندێکی میدیاکارانی وڵاتی کوێت کرد کە جێگری باڵیۆزی کوێت لە عێراق و کۆنسووڵی گشتیی کوێت لە هەولێر، یاوه‌رییان ده‌كردن.
له دیداریاندا شاندی میوان سڵاو و ڕێزی شێخ (سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح) ئەمیری كوێتیان بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند و، خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو دیدارە دەربڕی و ڕایانگەیاند، کە بۆ ئەوە هاتوون تا تەئکید لەسەر پەیوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی گەل و وڵاتەکەیان لەگەڵ کوردستان بکەنەوە و ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونیی پێویست لەبارەی دۆخی ئێستا لە (سەرۆک بارزانی) وەربگرن.
(سه‌رۆك بارزانی) ده‌رباره‌ی دۆخی عێراق له‌و دیداره‌دا پێی راگه‌یاندوون، ڕێكاری سه‌ربازی به ته‌نیا چاره‌ی دۆخی عێراق ناكات و له شكستبردن به داعش سه‌ركه‌وتوو نابێ، به‌ڵكه ده‌بێ یه‌كگرتوویی و هه‌ماهه‌نگیی كۆی پێكهاته‌كان بێته ئاراوه، تا ئه‌م ئامانجه بێته دی.
(سه‌رۆك بارزانی) هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه، تیرۆریستان پاشه‌ڕۆژیان نابێ و كوردستانیش هه‌ر به گه‌شاوه‌یی و سه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه.
(سه‌رۆكی بارزانی) هاوكات به شنده‌كه‌ی كوێتی گوتووه، به‌م زووانه سه‌ردانی وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتی كوێتیشدا، په‌ره به پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان ده‌ده‌ن له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی و كولتوورییه‌وه.
گوتووشیه‌تی، شاره‌كانی كوردستان له ئاسایش و ئاشتی و سه‌قامگیریدان ، هه‌ر ئه‌مه‌یشه وایكردووه سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه بیانییه‌كان به لای خۆیدا ڕابكێشێ؛ هه‌ڵبه‌ت ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له كوردستان هه‌یه.
زریان زیاد




