دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چیای شنگالدا نەخۆشخانەیەكی گەڕۆک دادەمەزرێنێت

شنگال-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاریكاریكردنی زیاتری ئاوارە ئێزدییەکانی سەر چیای شەنگال، نەخۆشخانەیەكی گەڕۆکیان بۆ دروست دەکات.
ڕۆژی 10/6/2015 سەرۆكایەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چوونە چیای شەنگال و سەردانی ئاوارە ئێزدییەکان؛ مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاش بینینی ڕەوشی ئاوارەکان، بڕیاری دا نەخۆشخانەیەكی گەڕۆکی بۆ ئاوارەکانی سەر چیای شنگال و دەوروبەری دروست بكرێت، ئەو نەخۆشخانە بە هاوكاریی لەگەڵ خێرخوازێكی خەڵکی باكووری كوردستان دروست دەكرێت و تایبەت دەبێت بە چارەسەر و بینین و پشكنینی پزیشكی سەرجەم ئاوارەکان لەسەر چیا و دەوروبەری؛ دیارە ئاوارەکان پێویستیەكی زۆریان بە دەرمان و پێداویستیی تەندروستی هەیە.
(مووسا ئەحمەد) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو بارەوە ڕایگەیاند: "پاش سەردانیكردنی چیای شنگال و بینینی ئاوارەکانی چیاكە و دەوروبەری، بۆمان دەركەوت كە ئەو ئاوارەکانە پێویستییەكی زۆریان بە دەرمان و پێویستی و چارەسەر هەیە، بۆیە بڕیارمان دا لەگەڵ خێرخوازێكی دانیشتووی باكووری كوردستان، نەخۆشخانەیەكی گەڕۆک لە نزیك چیاكەدا دروست بكەین، تاوەكو چارەسەر و پێداویستی تەندروستی بۆ ئاوارەکانی ئێزدی دابین بكرێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
