دەزگای بارزانی 2600 پێشمەرگەی سنووری تلسقۆف و سنونێی باروبوو کرد

تلسقۆف-KDP.info- دەزگای بارزانی لە میحوەری تلسقۆف و سنووری سنونێدا، هاوكاریی گەیاندە 2600 پێشمەرگە.
ڕۆژی 10/6/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاریكاریكردنی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەرەكانی شەڕ، لە میحوەری تلسقۆفدا دیاری و پرێسکە خۆراكیان بەسەر 600 پێشمەرگەی قارەمانی كوردستاندا دابەش كرد؛ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێکیشدا لە ناحیەی سنونێ، بەشی ٢٠٠٠ پیشمەرگە پرێسکە خۆراكی بەسەر پێشمەرگەکاندا دابەش کرد، لەگەڵ دابەشكردنی 2500 بەستە ئاوی خواردنەوە و 50 خێوەت؛ مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: بە شێوەیەكی بەردەوام، ئەوەی پێمان بکرێت بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەرەكانی شەڕ درێغی ناكەین لە دابینكردنی خۆراك و پێداویستیەكانی دیكە بۆیان، ئەم دوو هەڵمەتەی ئەنجاممان داوە، درێژەپێدەری هەڵمەتەكانی دیكەمانە بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، كە خۆراك و ئاوی خواردنەوە و خێوەتمان بۆ پیشمەرگە دابین کرد، ئەمە بە ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی دەزانین كە پاڵپشت و هاریكاری زیاتری برا پێشمەرگەكانمان بین لە بەرەكانی شەڕدا، هەروەها دووپاتی دەكەینەوە، بەردەوام دەبین لە دابینكردنی پێداویستی بۆیان و ئەوەی پێمان بكرێ درێغی ناكەین و بەردەوام پاڵشتیان دەبین.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
