دەزگای بارزانی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی بەخشییە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی

سلێمانی-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی چوار تۆن دەرمان و پێداویستیی تەندروستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی دابین دەكات، هاوكات هاوكارییەكەیش سەرجەم نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەپێی پێویستی و كەموكوڕییەكانیان دەرمان و كەلوپەلی تەندروستییان بۆ دابین دەكرێت.
رۆژی 9/6/2015 لە درێژەی كار و چالاكیەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام كەلوپەل و پێداویستیی تەندروستی بۆ نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان لە هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مانگی سووری ئیماراتی بڕی (8) كۆنیتەر كە دەكاتە (40) تۆن لە دەرمان و پێداویستی جۆراوجۆری تەندروستی بەسەر نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكات، لە مەراسیمێكیشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی (4) تۆن لە كەلوپەلی تەندروستی و دەرمان و كەرەستەی دیكەی پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی كرد. پێداویستییەكانیش بریتی بوون لە: ویلچەرخ، قەرەوێڵە و دەرمان و پێداویستی نەشتەرگەری و لەفاف و برینپێچ و سرنج و دەستەوانە.
ئەم هاوكارییە بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی بەڕێوە دەچێت و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان لە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەپێی پێویستییەكانیان، كەلوپەل و دەرمانیان بۆ دابین دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە، لە هەڵمەتە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەناو كەمپی پەنابەران، ئۆفیسی كەمپی قوشتەپەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستی كرد بە دابەشكردنی شیر و سریلاك و چەندین خۆراكی لەقوتوونراو و شیری لەكیسەنراو بەسەر 550 منداڵی نێوان تەمەنی 1 تا 3 ساڵاندا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
