دەزگای بارزانی كەمپێك بۆ ئاوارەکان دەكاتەوە

هەولێر -KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مەراسیمێكدا بەردی بناغەی كەمپێكی 500خانووەی لەسنووری پارێزگای هەولێر بۆ ئاوارەکان دانا كە بنكەی تەندروستی و فریاكەوتن و قوتابخانە و بنكەی پۆلیسیشی لێیە.
ڕۆژی 7.6.2015 لە مەراسیمێكدا لە شارۆچكەی بەحركەن بە ئامادەبوونی (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و، (د. محەمەد) ئەمینداری گشتی مانگی سووری ئیمارات و (مووسا ئەحمەد) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شێخ (ڕاشید) کونسووڵی ئیماراتی عەرەب لە هەولێر، بەردی بناغەی كەمپێكی 500خانووە بۆ ئاوارەکان دانرا. ئەو كەمپە پێك هاتووە لە دروستكردنی 500 خانوو كە بە بلۆك دروست دەكرێت، لەگەڵ دروستكردنی بنکەی فریاكەوتن و قوتابخانە و نەخۆشخانە و بنكەی پۆلیس. پاش دانانی بەردی بناغەی خانووەكانیش، دەست كرا بە دابەشكردنی 2هەزار بەستە خۆراك بەسەر ئاوارەکانی كەمپەكەدا.
لە كەمپی قوشتەپەیشدا، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٢٠٠ کیلۆ گۆشتی بە سەر 200 خێزانە ئاوارەکەی كەمپەكەدا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
