١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی لەکەمپی هەرشەم، یاریگایەکی کردەوە و موەلیدەیەکی ٢٥٠ کیلۆواتیشی دانا

سەرچاوە: KDP.info

هەرشەم-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سووری ئیمارات لە كەمپی هەرشەم یاریگایەك بۆ منداڵانکردەوە كە چەندین یاریی جۆراوجۆری لەخۆ گرتووە، هاوكات بۆ دابینكردنی كارەبای پێویست بۆ كەمپەكە، مۆلیدەیەكی 250kv ـی خرایە كار.

ڕۆژی 6/6/2015 لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەساڵیادی ڕۆژی جیهانی منداڵان، لە چەندین ناوچە و شار لە هەرێمی كوردستان بۆ بەرزراگرتنی ئەو یادە هەڵدەستێت بە دابەشكردنی دیاریی جۆراوجۆر بەسەر كچ و كوڕی منداڵکاری كەمدەرامەت و هەژار و ئاوارە دابەش دەكات. لە هەڵمەتێكی تردا بۆ دابینكردنی كەشێكی خۆش و یاریكردنی منداڵان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات یاریگایەكیان بۆ منداڵان كردەوە. لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی (د. محەمەد)، ئەمینداری گشتی مانگی سووری ئیمارات و (مووسا ئەحمەد) جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شێخ ڕاشد کونسووڵی ئیمارات لە هەولێر، لە كەمپی هەرشەم كە زۆربەی دانیشتووانەكەی خەڵكی شاری مووسڵ و دەوروبەرین، یاریگایەكیان بۆ منداڵان کردووەتەوە، كە دەیان جۆر یاری لەخۆ دەگرێت، لە كەمپی 'هەرشەم'ـشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات بە مەبەستی دابینكردنی وزەی كارەبا بۆ ئاوارەانی كەمپەكە، بە تایبەتی لە وەرزی هاوین و گەرمادا پێویستیەكی زۆریان پێی دەبێت، مۆلیدەیەكی 250kv یان دانا و هەر هەمان ڕۆژ خرایە گەڕ بۆ پێدانی كارەبا بە ئاوارەان. لەلایەكی دیكە لە كەمپی بەردەڕەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی بەردەوامە لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر ئاوارەاندا، لەو میانەشدا بەستە خۆراك و 3200 كیس ئاردی بەسەر 1600 خێزانی كەمپەكەدا دابەش كرد، كە هەر پارسێلێك (برنج و زەیت و نیسك و نۆك و شەكر)ی تێدا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار