كێری برینداره.. له سنووری فه‌ره‌نسا - سویسرا بووه

ژنێف-KDP.info- به هۆی ڕووداوی پایسكله‌وه له سه‌ر سنووری نێوان فه‌ره‌نسا-سویسرا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا(جۆن كێری) ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ژنێف كرا؛ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێ، باری ته‌ندروستیی (كێری) 72 ساڵ جێگیره، به‌ڵام كه‌مێك قاچی ئازاری ده‌دات.
(كێری) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دووچاری ئه‌م ڕووداوه‌ی پایسكل بووه له ناوچه‌ی 'هۆت سافوی' كه له‌سه‌ر سنووری فه‌ره‌نسا - سویسرایه، هه‌ر پاش ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ژنێف ده‌كرێ، ئه‌گه‌رچی ده‌گوترێ كه باری ته‌ندروستیی جێگیره، به‌ڵام ڕه‌نگه قاچێكی شكابێ یاخوود ئازاری توندی به‌ركه‌وتبێ، ئه‌مه به گوته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ڕووداوه‌كه له سه‌عات 9:40 خوله‌كی به‌یانی بووه و، (كێری) به هێلیكۆپته‌ر گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ژنێف و، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كیشی (جۆن كێربی) ده‌ڵێ، وه‌زیره‌كه‌ی له‌هۆش خۆی نه‌چووه.
هه‌ڵبه‌ت گوته‌بێژه‌كه زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی رووداوه‌كه نه‌دركاندووه، به‌ڵام گوتوویه‌تی كه، تیمێكی پزیشكی هاوڕێی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی (كێری) بوون له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا.
(جۆن كێری)ی 72 ساڵ، وه‌رزشوانه و به‌نگبووی پایسكلسوارییه و، له هه‌ر گه‌شتێكیشیدا بۆ ئه‌ورووپا، له لێخوڕینی پایسكله‌كه‌ی درێخی نه‌كردووه.
ئه‌و له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه بۆ دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی (محه‌ممه‌د جه‌وادزه‌ریفی) له ژنێفی سویسرایه و وه‌هایش بڕیار بووه ئه‌م پاشنیوه‌ڕۆیه به‌ره‌و مه‌درید به‌ڕێ بكه‌وێ.
زریان زیاد




