حه‌شدی شه‌عبییش كه‌سێكی سووتاند

هه‌ولێر-KDP.info- سوتاندنی هاووڵاتیێكی عێراقی له لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ئه‌مه پاش به‌ستنه‌وه و هه‌ڵواسینی، مقۆمقۆیێكی فراوانی له‌نێو چین و توێژه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه هێناوه‌ته ئاراوه.
هه‌ندێكی چاودێران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه، ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردوویه‌تی یه‌كسانه به‌وه‌ی داعش ده‌یكات، ئاخر ئه‌و هێزه به به‌رگریكار ناو ده‌برێ و حكوومه‌تی عێراق ددانی پێدا ناوه؛ حكوومه‌تێك كه پێی وایه حه‌شدی شه‌عبی پارێزه‌ری هاووڵاتیانه و هێزێك نییه تا خه‌ڵكی به‌ره‌وڕووی ئه‌شكه‌نجه و ئازار بكاته‌وه.
ئه‌و تاوانه -سووتاندن- كه حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامی داوه، به‌پێی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی سزای بۆ بڕاوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هێزه ددانپێدانراویشه و خراوه‌ته چوارچێوه‌ی سیستمی به‌رگریی ئاسایشی عێراقه‌وه و بوودجه‌ی پێویستیشی بۆ دابین كراوه.
ئه‌لعه‌ره‌بییه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا، ئه‌م كاره‌ی به ئازاربه‌خش ناو بردووه نووسیویشیه‌تی، ئه‌م كرداره دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان كرداره‌كانی داعشه كه له سووریا ئه‌نجامی داون و، سووتاندنی فڕۆكه‌وانه ئوردنییه‌كه (كه‌ساسبه) نموونه‌یه‌كی زیندوویه، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییش له عێراق هه‌مان كاریان كرد.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی داوه، وێنه‌كان لێكچوون به‌ڵام ئه‌نجامده‌رانیان جیاوازن، ئه‌و كاره‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردوویه‌تی یه‌كێك له‌و ڕووداوانه‌یه كه تۆماری سه‌ربازیانی به شانازی پڕ كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت حكوومه‌تیش پاساوانی بۆ دێنێته‌وه.
زریان زیاد




