مه‌كین: ئاسمانه‌هێرشه‌كانمان بێئاكامن.. هێرشی زه‌وینی به‌رپا نه‌كه‌ین، هێزه‌كانی عێراق ده‌توێنه‌وه

واشنتن-KDP.info- سیناتۆری ئه‌مه‌ریكایی(جۆن مه‌كین) لێدوانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كه باوه‌ڕی وایه وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به داعش نایدۆڕێنێ و كه‌وتنی ڕه‌مادییش ته‌كتیكی بووه، ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه و ده‌ڵێ، سه‌یره كه سه‌رۆك ئه‌و قسه‌یه‌ی دووپات ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا هه‌زاران كه‌س كوژراون و لاشه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان فڕێ دراون و سه‌ری خه‌ڵك ده‌په‌ڕێندرێ.
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ڕه‌وانه‌كردنی هێزی زه‌وینیی ئه‌مه‌ریكایی و گونجاویی كاته‌كه‌یش، (مه‌كین) گوتی، لیژنه‌ی سه‌ربازیی كۆنگرێس كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ساز دا، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یشم كه، ئێستا كاتی ڕه‌وانه‌كردنی هێزی پیاده‌یه كه ده‌شێ 10هه‌زار سه‌رباز بن، ده‌بێ هێزی پیاده بن.
ئاماژه‌یشی دا كه، 75%ی ئاسمانه‌هێرشه‌كان ئامانجی خۆیان ناپێكن و فڕۆكه‌كان بێئه‌وه‌ی مووشه‌كیان ئاراسته‌ی مۆڵگه‌یه‌ك كردبێ بۆ بنكه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه؛ هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك نییه له‌سه‌ر زه‌وی تا ئامانجه‌كانیان بۆ دیاری بكات، ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی بێئاكامه.. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق پڕچه‌ك نه‌كه‌ین و مه‌شقیان نه‌ده‌ین و، كه‌سانی چالاكیشمان له مه‌یدانه‌كه‌ی شه‌ڕ نه‌بێ كه هاوته‌ریب بێ له‌گه‌ڵ یه‌كه ئاسمانییه‌كان، ئاكامێكی ئه‌وتۆیان نابێ به تایبه‌ت كه سوپای عێراق له ئێستادا بوونی نییه.
زریان زیاد




