٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

لە یادی ئەنفالدا....تێگەیشتن لە کارەساتەکان

سەرچاوە: KDP.info

سيروان رەحيم

چۆن نرخ دەدەين بە کارەساتەکان؟ چۆن نرخي خوێن و قوربانييەکانمان دەستنيشان دەکەين؟
ئەوە پێوەنديي بە ئاوەزي خۆمان، بە سەنگي خۆمان و بە نرخي خۆمانەوە هەيە.
ئەوەي لە مێژووي کارەساتەکاندا، نرخي هەرە گرنگ و هەر گران جولەکە لەسەر "هۆڵۆکۆست"ي خۆي دانا، پێوەندييي بە ترسناکيي کارەساتەکەوە يان زۆريي ژمارەي قوربانييەکانەوە نەبوو، بەڵکو پێوەنديي بە نرخ و پێگەي جولەکە خۆيەوە هەيە.
بە چاوپۆشين لە جياوازيي ژمارەي قورباني، "هۆڵۆکۆست" و "ئەنفال" دوو پرۆسەي قڕکردني لە يەک چوون. ئەمە بەپێي لێکۆڵينەوەي "ميدڵ ئێست وۆچ" لە کتێبي گرنگي "جينۆسايد لە عێراق/ هەڵمەتي ئەنفال لە دژي کورد" هاتۆتە سەلماندن. بەڵام نرخێک جولەکە بۆ قڕکردني خۆيان داياننا و نرخێک ئێمە هێشتا ناتوانين دايبنێين، لە بەراورددا مايەي داخ و تێڕامانێکي پڕ ئازارە.
ئايا نەدەبوو هەموو دامەزراوە سياسي و رێکخراوە چالاکەکاني کورد سەرقاڵي داناني ئەو نرخە بوونايە؟
با ژمارەي قوربانيان لە "هۆڵۆکۆست"دا شەش مليۆن و با لە ئەنفالدا 182 هەزار کەس بن، ئەمە هيچ لە بنەما و ئامانج ناگۆڕێت. کەس ناتوانێت ئامانجي قڕکردني نەتەوەيەک بە ژمارە بپێوێت.
لەم خاڵە دايە بە رووني دەردەکەوێت مرۆڤەکان چەند لە کارەساتي خۆيان تێدەگەن. 
کەچي زۆر جار "قەڵەم بە دەستي" کورد، لە "ميدياي کوردي!"دا بە ئاشکرا باسيان لە گوماني خۆيان سەبارەت بە ژمارەي قوربانياني ئەنفال و کيمياباران کردووە.
ئەمە تێنەگەيشتنە لە کارەسات. چ حاڵي نەبوونێکە خۆمان هەندێ جار بەرەو نائاگايي ترسناک مل بە کارەساتي ديرۆکيمانەوە دەنێين.
لە کارەساتي نقومبووني کەشتي تايتانيکدا، 27 رێبواري سەر ئەو کەشتييە سويسرايي بوون، نزيکەي دە کەسێک لەو سويسريانە لە مردن رزگاريان بووە و ئەواني تر خنکان. پاش سەد ساڵ تێپەڕين بەسەر ئەو رووداوەدا، ئێستايش سويسرايگەل بە شێوەيەکي شايستە يادي ئەو قوربانيانە دەکەنەوە. بۆچ؟ چونکە ئەوان دەزانن چۆن نرخي خۆيان دەستنيشان بکەن.
ماري کوري (1867-1934) بليمەتێکي بواري زانستي شيمي و فيزيک بوو، بە رەسەن پۆڵۆني و خەڵکي فەرەنسا بوو. ساڵي 1903 خەڵاتي نۆبڵي بۆ بواري شيمي و ساڵي 1911 خەڵاتي نۆبڵي بۆ بواري فيزيک پێبەخشرا. ئەم رستەيە قسەي ئەو خاتوونە بليمەتەيە:
"مرۆڤ هيچ پێويستي بەوە نييە لە ژياندا بترسێت، بەڵام ناچارە لە هەموو شتەکان تێبگات". 
رۆژي 14 مانگي چواري هەموو ساڵێک يادي ئەنفالي کوردە، ئەنفال يەکێکە لە کارەساتەکاني مێژووي هاوچەرخي کورد. کارەساتێکي ترسناک. هەڵگري هەڕەشەيەکي بێ ئامانە بۆ چارەنووس و ناسنامەي ئێمە. بەڵام تا چەند ئێمە لێي حاڵي بووين و چ نرخێکمان بۆ ئەنفال داناوە؟ پێويستە بەردەوام ئەم پرسيارانە لە خۆمان بکەين.
ئەگەر ئێمە توانيمان لە ئەنفال تێبگەين و پێمان کرا نرخي شايستە بۆ قوربانيياني ئەنفال دەستنيشان بکەين، ئەوا دەتوانين ئەوەيش بڵێين کە کورد نەک هەر تۆپي ياريکردنين بۆ ئەواني تر، بەڵکو ئيتر کەس بۆي ناکرێت بير لە قڕکردني کورد بکاتەوە.
تا دەستنيشانکردني نرخي شايستە بۆ قوربانيياني ئەنفال، لە هەموو يادێکي ئەنفال و لە هەموو باسکردنێکي ئەو کارەساتەدا، پێويستە ئەوە بزانين و بۆ خۆماني دووبارە بکەينەوە:
تۆ نرخت چەندە وەکو نەتەوە، نرخي خوێنيشت هەر ئەوەندەيە.

* له‌ رۆژنامه‌ي باس وه‌رگيراوه‌

هەواڵی پەیوەندیدار