عیراق: ڕه‌شبگیری و بێسه‌رو شوێن كردن
حكومه‌تي عێراقي هه‌ستاوه به ئه‌نجامداني زنجيره‌يه‌ك له هه‌ڵمه‌تي ڕه‌شبگيري هاوڵاتيان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنيان له زينداني كامپي شه‌ره‌في ناوچه‌ي سه‌وزي به‌غدادا، به‌پێي لێدواني ژماره‌يه‌ك له شايه‌تحاڵ، قوربانيان، كه‌س و كاري گيراوان و ده‌سه‌ڵاتداراني حكومه‌ت كه چاوپێكه‌وتنيان له‌گه‌ڵ هيومان ڕايتس وۆچدا ئه‌نجامداوه.
يه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تي عێراقي بانگه‌شه‌ي داخستني ئه‌م زيندانه‌ي كرد، هه‌مان ئه‌و زيندانه‌ي كه هيومان ڕايتس وۆچ ڕاپۆرتێكي دۆكيومێنتاري له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دان تێيدا بڵاوكردبووه‌وه.
له مانگي تشريني يه‌كه‌مي ساڵي 2011 وه، ده‌سه‌ڵاتداراني حكومه‌تي عيراقي چه‌ندين هه‌ڵمه‌تي ده‌ستگير كردنيان ئه‌نجامداوه، له نێويشياندا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ي كه ئه‌فسه‌راني ئه‌مني و ده‌سه‌ڵاتداراني حكومه‌تي عێراقي به "هه‌نگاوي پێش وه‌خت له‌پێناوپاراستني ڕه‌وشي ئه‌مني" ناوزه‌نديان كردبوو. چه‌ندين شايه‌تحاڵ به هيومان ڕايتس وۆچيان ڕاگه‌ياند كه چۆن هێزه‌كاني ئاسايشي عيراق ده‌ووري گه‌ڕه‌كه‌كاني به‌غداد و پارێزگاني تر ده‌ده‌ن و ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن به ليستێك ناوه‌وه و هه‌ر كه‌سێكيان بووێت ده‌ستگيري ده‌كه‌ن. حكومه‌تي عێراق به سه‌دان هاووڵاتي ده‌ستبه‌سه‌ركردووه له ماوه‌ي چه‌ند مانگي ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشكراكردني ژماره‌ي ده‌ستگيركراوه‌كان و ناسنامه‌يان له‌گه‌ڵ هۆكاري ده‌ستگير كردن و شوێني زيندانيكردنيان ڕه‌تده‌كاته‌وه.
جۆو ستۆرك، جێگري به‌ڕێوه‌به‌ري هيومان ڕايتس وۆچ له خۆرهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست، ووتي، " به شێوه‌يه‌كي دوور له ياسا و به‌بێ فه‌رماني دادگا و هۆكارێكي زانراو بۆ ده‌ستگيردنيان، هێزه‌كاني ئاسايشي عێراق ده‌ستيان كردووه به ده‌ستگير كردن و بێسه‌رو شوێنكردني هاووڵاتيان و قه‌ده‌غه‌كردني هه‌موو په‌يوه‌نديه‌كيان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا." هه‌روه‌ها ووتي، "پێويسته له‌سه‌ر حكومه‌تي عيراقي به زووترين كات ناسنامه و شوێني ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئاشكرا بكات. ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكات كه هيچ تاوانێكيان ئه‌نجام نه‌داوه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شي ڕووبه‌ڕوي سزا ده‌بنه‌وه پێويسته له دادگايه‌كي سه‌ربه‌خۆدا دادگاي بكرێن."
هيومان ڕايتس وۆچ ووتي، پێويسته حكومه‌تي عێراق ليژنه‌يه‌كي دادوه‌ري سه‌ربه‌خۆ پێك بهێنێت بۆ لێكۆڵينه‌وه له هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ي كه ئاماژه ده‌كه‌ن به ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ بێ سه‌رو شوێن كردن و ئه‌و ڕه‌ش بگيريه‌ي له كامپي شه‌ره‌ف و شوێنه‌كاني تر ئه‌نجام ده‌درێت.
چه‌ندين شايه‌تحاڵ به هيومان ڕايتس وۆچيان ووت، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ي له كانووني يه‌كه‌مي ساڵي ڕابردووه‌وه ده‌ستگير كراوون له زينداني كامپي شه‌ره‌في ناوچه‌ي سه‌وزي به‌غداد ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون. له‌سه‌ره‌تايي مانگي مارسي ساڵي 2011 دا، حكومه‌تي عێراقي داخستني زيندانه‌كه‌ي ڕايگه‌ياند. ئه‌مه‌ش دواي سه‌رداني چه‌ند په‌رله‌مانتارێكي عێراقي بوو بۆ زيندانه‌كه له پاش بڵاوكردنه‌وه‌ي چه‌ندين به‌ڵگه‌نامه‌ي ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ناو ئه‌و زيندانه‌دا له‌لايه‌ن هيومان ڕايتس وۆچه‌وه.
له ديارترين هه‌ڵمه‌تي ڕه‌شبگيريه‌كان دوو هه‌ڵمه‌ت بوون كه يه‌كه‌ميان له مانگي تشريني يه‌كه‌م و دووه‌م و ساڵي ڕابردوودا ئه‌نجامدرا كه تێيدا چه‌ندين كه‌س ده‌ستگير كران به بيانووي هه‌بووني په‌يوه‌نديان به حزبي به‌عس و ناوه‌زندكردنيان به شوێنكه‌وتوواني سه‌دام. هه‌ڵمه‌تي دووه‌م له كۆتايي مانگي مارسي 2012 دا ئه‌نجامدرا ئه‌وه‌ش له‌سه‌روبه‌ندي خۆئاماده‌كردنه‌كاني عێراق بوو بۆ كۆنگره‌ي لووتكه‌ي ووڵاتاني عه‌ره‌بي له به‌غداد.
له مانگي نيساندا، به جيا دوو لێپرسراوي وه‌زاره‌تي داد به هيومان ڕايتس وۆچيان ووت، له مانگي تشريني يه‌كه‌مي 2011 و له‌سه‌ره‌تايي ده‌ستپێكردني ڕه‌شبگيريه‌كانه‌وه هێزه‌كاني ئاسايشي عێراق زۆر جار ده‌تستگيراوه‌كان ناخه‌نه ژێر كونترۆڵي سيستمي دادوه‌ريه‌وه وه‌ك له ياساي عێراقيدا هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هێزه‌كاني ئاسايش ، هه‌ندێك جار به‌بێ هيچ نووسراو ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك، به گرووپ ده‌يان كه‌سي و به فه‌رماني نوسينگه‌ي سه‌ربازي سه‌رۆك وه‌زيراني عێراق، نوري مالكي، ئاڵوگۆريان پێده‌كه‌ن له نێوان زيندانه‌كاندا.
هيومان ڕايتس وۆچ چاوپێكه‌وتني له‌گه‌ڵ 14 پارێزه‌رو ده‌ستگير كرا‌و لێپرسراواني حكوميي ئه‌نجامدا كه هه‌موويان جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌ستگير كراوه‌كاني هه‌ڵمه‌ته‌كاني ئه‌م دوايه هه‌موويان له زينداني كامپ شه‌ره‌فدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێي ووته‌ي هه‌ندێكي تر له لێپرسراواني حكوميي، ژماره‌يه‌كي تر له ده‌ستگيركراوه‌كان له دوو زينداني تري نهێني ناوچه‌ي سه‌وزي به‌غدادا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون. ووته‌ي هه‌موو ئه‌م كه‌سانه هاوتا بوون له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كاني ئه‌و نامه نهێنيه‌ي له‌لايه‌ن كۆمسيۆني نيوده‌وڵه‌تي ڕێكخراوي خاچي سووره‌وه سه‌باره‌ت به مه‌ترسيه‌كاني ئه‌و زيندانانه به‌رزكرابوويه‌وه. له ته‌مووزي 2011 دا هيومان ڕايتس وۆچ كۆپيه‌كي ئه‌م نامه‌يه‌ي ده‌ستكه‌وت. پاشان بووني نامه‌كه لايه‌ن ڕۆژنامه‌ي "لۆس ئه‌نجلس تايمز"ي ئه‌مريكيه‌وه بڵاوكرايه‌وه.
لێپرسراواني حكوميي و پارێزه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ي پێشتر له‌و زيندانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون به هيومان ڕايتس وۆچيان ڕاگه‌ياند، لێكۆڵه‌ره‌كان له دادگاي باڵاي عێراقه‌وه به‌رده‌وامن له لێكۆڵينه‌وه له زيندانياني كامپ شه‌ره‌ف. له ماوه‌ي نێوان كانووني يه‌كه‌م تا مايزي 2012، هيومان ڕايتس وۆچ چاوپێكه‌وتني له‌گه‌ڵ زياتر له 35 كه‌سدا ئه‌نجامدا كه پێكهاتبوون له‌و كه‌سانه‌ي پێشتر ده‌ستگير كرابوون، ئه‌نداماني خێزاني ده‌ستگيركراوان، پارێزه‌ران، ئه‌نداماني په‌رله‌ماني عێراق، لێپرسراواني ئه‌مني و حكوميي وه‌زاره‌ته‌كاني به‌رگري و ناوخۆ و داد. به‌بێ جياوازي هه‌موويان ئاماژه‌يان به مه‌ترسي له‌سه‌ر سه‌لامه‌تي ژيانيان كرد و داوايان له هيومان ڕايتس وۆچ كرد كه ناو به‌روارو شوێني چاوپێكه‌وتنه‌كانيان بڵاونه‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش بۆ پارێزگاريكردن له ناسنامه‌يان.
ستۆرك ووتي، "جێگه‌ي مه‌ترسيه‌كي گه‌وره‌يه كه عێراقيه‌كان به لێپرسراواني حكومييشه‌وه هه‌ست به بووني مه‌ترسي له‌سه‌ر ژيانيان ده‌كه‌ن گه‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و زنجيره پێشێلكاريه‌كانه‌ي مافي مرۆڤ بكه‌ن."
ده‌ستگير كردنه‌كان له ژێر ناوي "هه‌نگاوي پێش وه‌خت له‌پێناو پاراستني ڕه‌وشي ئه‌مني" به‌رله ده‌ستپێكردني كونگره‌ي مارسي 2012 ي لووتكه‌ي ووڵاتاني عه‌ره‌بي له به‌غداد.
دواين و به‌رفراوانترين هه‌ڵمه‌تي ده‌ستگير كردن له مانگي مارسي ئه‌م ساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كاته‌ي حكومه‌تي عێراقي سه‌رگه‌رمي گرتنه‌به‌ري ڕێوشوێنێكي ئه‌مني تووند بوو له‌سه‌رتاسه‌ري به‌غدادي پايته‌خت ئه‌وه‌ش له‌سه‌روبه‌ندي خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ڕێوه‌چووني گۆنگره‌ي لووتكه‌ي ووڵاتاني عه‌ره‌بي بوو له كۆتايي ئه‌و مانگه‌دا. شايه‌تحاڵان و ئه‌نداماني خێزاني ده‌ستگيركراوه‌كان به هيومان ڕايتس وۆچيان ووت، هێزه ئه‌منيه‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كه‌يان له‌ژێر ناوي "هه‌نگاوي پێش وه‌خت له‌پێناو پاراستني ڕه‌وشي ئه‌مني" ناساند ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رگرتن له هێرشه تيرۆرستيه‌كان بوو له‌كاتي به‌ڕێوه‌چووني كۆنگره‌كه‌دا. له مانگي مايزدا، شه‌ش كه‌س له ده‌ستگير كراوه‌كاني ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه ئازاد كرابوون به هيومان ڕايتس وۆچيان ووت، له‌كاتي ده‌ستبه‌سه‌ركردنياندا ئه‌فسه‌راني لێكۆڵينه‌وه پێيان ووتوون هۆكاري ده‌ستگيركردنيان كه‌م كردنه‌وه‌ي تاوان و ڕێگريكردنه له هه‌رخۆپيشاندانێك بێته‌مايه‌ي شه‌رمه‌زار كردني حكومه‌تي عێراق له‌كاتي كۆنگره‌كه‌دا.
په‌رله‌مانتاراني سه‌ر به ده‌وڵه‌تي ياساي نوري ماليكي سه‌رۆك وه‌زيران، له‌ڕێي كه‌ناڵه‌كاني ڕاگه‌ياندنه‌وه ڕه‌تيان كرده‌وه كه هيچ ڕه‌شبگيريه‌كي پێش وه‌خت و پلان بۆ دانراو به‌ڕێوه‌چووبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه بانگه‌شه‌ي ئه‌وه‌يان كرد كه هه‌ڵمه‌تي ده‌ستگير كردنه‌كان به فه‌رماني دادگا بووه بۆ ده‌ستگير كردني تاوانباران. به‌ڵام له كۆي 20 له‌و كه‌س له‌و شايه‌تحاڵ و ده‌ستگيركراوانه‌ي چاوپێكه‌وتنيان له‌گه‌ڵ كرابوو هه‌موويان جه‌ختيان له‌وه كرده‌ه‌و كه هيچ نووسراوێكي دادگايان نه‌بينيوه له كاتي ده‌ستگير كردنه‌كاندا.
ژماره‌يه‌كي زۆر له ده‌ستگير كردن له گه‌ڕه‌كه‌كاني ئه‌عزه‌ميه، فورات، جيهاد، ئه‌بو غريب و ڕه‌زوانيه‌ي شاري به‌غداد ئه‌نجامدرابوون، به‌پێي ووته‌ي دانيشتواني ئه‌م گه‌ڕه‌كانه بۆ هيومان ڕايتس وۆچ، زۆرينه‌ي ده‌ستگير كراوه‌كان له‌و كه‌سانه بوون كه پێشتر زينداني بوون له زيندانه‌كاني ئه‌بوغريب، كامپ بوكا و كامپ كرۆپه‌ر كه له‌لايه‌ن سوپاي ئه‌مريكاوه به‌ڕێوه‌ده‌چوون. به بڕواي هه‌ندێك له كه‌س و كاري گيراوه‌كان و په‌رله‌مانتاران، ئه‌و كه‌سانه‌ي له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگير كراوون له‌به‌ر ئه‌وه‌نه‌بووه كه گوماني تاوانيان لێكراوه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ي پێشتر زينداني بوون.
له مانگي مايزدا، به‌رپرسێكي وه‌زاره‌تي ناوخۆي عێراق به هيومان ڕايتس وۆچي ووت، "هێزه‌كاني ئاسايشي عێراق، بۆ پاراستني باري ئه‌مني له‌كاتي كۆنگره‌كه‌و له‌كاتێكدا جيهان ته‌ماشا ده‌كات، بڕيارياندا ئاسانترين ڕێگه بۆ پاراستني ڕه‌وشي ئه‌مني عێراق بريتيه له ئه‌نجامداني هه‌ڵمه‌تي ڕه‌ش بگيري ئه‌و كه‌سانه‌ي چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له زيندانه‌كاندا بوون، به‌بێ ڕه‌چاوكردني جۆري ئه‌و تاوانه‌ي كه له ڕابردوودا له‌سه‌ري زينداني كراوون." له مانگي نيساندا، به‌رپرسێكي وه‌زاره‌تي دادي عێراق به هيوومان ڕايتس وۆچي ووت، "له‌و سه‌دان كه‌سه‌ي كه به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه كه‌ووتبوون، هه‌ندێكيان ئازاد كراوون، نزيكه‌ي سه‌د كه‌سيشيان له ڕێگه‌ي دادگاوه به ڕه‌سمي ڕووبه‌ڕووي سزا ده‌بنه‌وه. باقي ئه‌و ژماره‌يه‌شيان كه ماون له شوێنێكن ئيمه نازانين له كوێن."
له 9ي نيسان و له كاتي كۆبوونه‌وه‌يه‌كي په‌رله‌ماندا، حه‌سه‌ن السنێد، سه‌رۆكي كۆميته‌ي ئاسايش و به‌رگري له په‌رله‌ماني عێراق و ئه‌ندامي ليستي ده‌وڵه‌تي ياساي نوري مالكي، ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌منيانه‌ي به‌رزكرده‌وه كه به ووته‌ي ئه‌و ڕاپۆرتي ڕه‌سمين و له فه‌رمانده‌ي ئۆپراسيۆنه‌كاني به‌غداده‌وه وه‌ريگرتووه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ي ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ي كه ووتبوويان ڕه‌شبگيريه‌كان پێش وه‌خت پلان بۆ داڕێژراو بوون . حه‌سه‌ن السنێد ووتي به‌پێي ڕاپۆرته‌كان ته‌نها 532 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ري به‌غداد له مانگي مارسدا ده‌ستگير كراوون هه‌روه‌ها هيچ كام له ده‌ستگير كردنه‌كان پلان بۆ داڕێژراو نه‌بوون.
دوو ئه‌ندام په‌رله‌ماني تر له كۆميته‌ي ئاسايش و به‌رگري به هيومان ڕايتس وۆچيان ووت، حه‌سه‌ن السنێد به‌شێوه‌يه‌كي به‌رچاو له ژماره‌ي ده‌ستگير كردنه‌كاني ئه‌و مانگه‌ي كه‌م كردۆته‌وه. هه‌ر له كۆبوونه‌وه په‌رله‌مانيه‌كه‌ي 9ي نيساندا، بڕيار درا بۆ پێكهێناني كۆميته‌يه‌كي لێكۆڵينه‌وه كه ئه‌ندامه‌كاني پێكهاتبوون له ئه‌نداماني كۆميته‌ي ئاسايش و به‌رگري و مافي مرۆڤي په‌رله‌ماني عێراق. ئه‌نداماني ئه‌م كۆميته‌يه به هيومان ڕايتس ۆوچيان ووت، ئه‌و سه‌ردانه‌ي پلانيان بوو ئه‌نجامي بده‌ن بۆ بينيني زيندانيه‌كان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌كرا. تا ئه‌مڕۆش ئه‌نجامي هيچ لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ده‌ستگير كردني "به‌عسيه‌كان"
له تشريني يه‌كه‌م و دووه‌مي ساڵي 2011 دا، هێزه‌كاني ئاسايشي عێراق به سه‌دان كه‌سيان له به‌غداد و پارێزگاكاني ده‌ووروبه‌ري ده‌ستگير كرد. زۆێك له هه‌ڵمه‌تي ده‌ستگيركردنه‌كان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان له‌كاتي شه‌ودا ئه‌نجامدران. به‌پێي هه‌واڵي كه‌ناڵێكي ته‌له‌فزيۆني عێراق هه‌ڵمه‌ته‌كان به فه‌رماني سه‌رۆك وه‌زيراني عێراق نوري ماليكي ئه‌نجامدراون. ئه‌و به‌ياننامانه‌ي له‌لايه‌ن حكومه‌ت و خودي مالكي بڵاوده‌كرانه‌وه بانگه‌شه‌ي ئه‌وه‌يان ده‌كرد كه هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ ده‌ستگير كردني ئه‌و به‌عسيانه بووه كه له هه‌وڵي پلان داناندابوون له دژي حكومه‌ت. زۆرێك له خێزانه‌كان به هيومان ڕايتس ۆوچيان ووت، هێزه ئه‌منيه‌كان ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕان و ناوي ئه‌و كه‌سانه‌يان ده‌خوێنده‌وه كه له ليسته‌كانياندا بوون. هه‌ندێك ناوي ليسته‌كانيان ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه له ڕابردوودا په‌يوه‌نديان يه حزبي به‌عسه‌وه هه‌بووه به‌ڵام هه‌ندێكي تريان هيچ په‌يوه‌نديان به‌حزبي به‌عسه‌وه نه‌بووه ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شه‌وه كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر مردوون. سێ لێپرسراوي حكوميي ژماره‌ي گيراوه‌كانيان به نزيكه‌ي 1500 كه‌س خه‌مڵاند بۆ هيومان ڕايتس ۆوچ.
گه‌نجێك كه باوكي ته‌مه‌ني 57 ساڵ بووه و له‌گه‌ڵ 11 كه‌سي تر له دراوسێكاني له 30 تشريني يه‌كه‌مدا ده‌ستگيركرابوون، به هيومان ڕايتس ۆوچي ووت، "يه‌ك هه‌فته دواي ده‌ستگير كردني باوكي. هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ي كه باوكيان ده‌ستگير كردبوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه‌يان تا شتومه‌كي گيراوه‌كان وه‌ك جل و به‌رگ و پاره و ناسنامه‌كانيان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خێزانه‌كانيان. به‌ڵام پێيان ووتوون كه هيچ زانياريه‌كيان له‌سه‌ر شوێني زيندانيه‌كان و هۆكاري گرتنه‌كانيان نيه.
ئه‌م كه‌سه دۆكيومێنتێك كه ڕۆژي گرتني باوكي تێدابوو به‌ڵام ئاماژه به‌شوێني زيندانيه‌كه نه‌كرابوو نيشاني به هيومان ڕايتس ۆوچيدا.
هه‌ندێك له زانياريه‌كان ئاماژه‌يان به‌وه كرد كه ژماره‌يه‌ك له ده‌ستگيركراوه‌كان له زينداني ڕه‌سافه‌ي به‌غدادي سه‌ر به وه‌زاره‌تي دادي عێراقدابن. له 4ي كانووني دووه‌م، هيومان ڕايتس ۆوچ داوايه‌كي ئاراسته‌ي حه‌سه‌ن الشمه‌ري وه‌زيري دادي عێراق كرد تا ڕێيان پێبدرێت سه‌رداني زيندانيه‌كه بكه‌ن به‌ڵام داواكه‌يان ڕه‌تكرايه‌وه.
به‌پێي ئاماژه‌ي كه‌س و كاري گيراوه‌كان و شايه‌تحاڵان و ڕاپۆرتي ميديان هه‌ڵمه‌ته‌كاني ده‌ستگير كردن به‌شێوه‌يه‌كي به‌رده‌وام به‌تايبه‌ت له گه‌ڕه‌كه سووني نشينه‌كاني به‌غداد و پارێزگاكاني ده‌ووروبه‌ريدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بڵاونه‌كردنه‌وه‌ي زانياري له‌سه‌ر ژماره‌ي ده‌ستگيركراوه‌كان و هۆكاري ده‌ستگير كردنه‌كانيان له‌لايه‌ن حكومه‌ته‌وه وايكردوه خه‌مڵاندني ڕێژه‌كانيان ئاسان نه‌بێت.
هه‌ندێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان كه پاش چه‌ند كاتژمێرێك يان چه‌ند ڕۆژێك ئازادكران، ووتيان كه مامه‌ڵه‌ي خراپيان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه. به‌ڵام هه‌ندێكي تريان به هيومان ڕايتس ۆوچيان ووت كه ئه‌شكه‌نجه دراون به‌تايبه‌ت به لێداني ته‌زووي كاره‌بايي. زۆرێكيان ووتيان كه ئه‌فسه‌ره‌كاني لێكۆڵينه‌وه به زۆر به‌ڵێنامه‌يان پێ ئيمزاكردوون كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕه‌خنه له حكومه‌ت نه‌گرن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌زۆر ئيمزايي دانپێنانيان پێكردوون. هه‌روه‌ها ووتيان كه ئه‌فسه‌ره‌كاني لێكۆڵينه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ي ئه‌شكه‌نجه‌داني جه‌سته‌يي، ده‌ستدرێژي سێكسي كردنه سه‌ر ئه‌نداماني خێزانه‌كانيان و ئازاد نه‌كردنيان لێكردوون ئه‌گه‌ر به‌ڵێننامه‌كان ئيمزا نه‌كه‌ن. هه‌ندێك له ئه‌نداماني خێزاني گيراوه‌كان به هيومان ڕايتس وۆچيان ووت، پێيان ڕاگه‌يندراوه كه ده‌بێت چه‌ند هه‌زار دۆلارێك بده‌ن بۆ ئازاد كردني گيراوه‌كانيان. هيومان ڕايتس وۆچ ئاگاداري دووان له‌و كه‌يسانه‌يه كه خێزانه‌كانيان ئه‌م بڕه پاره‌يان داوه له پێناو ئازاد كردني گيراوه‌كانيان.
زينداني كامپي شه‌ره‌ف
كامپي شه‌ره‌ف بنكه‌يه‌كي سه‌ربازييه، زياتر له 15 بيناي له‌خۆ گرتووه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ي سه‌وزي به‌غداده‌وه. ئه‌م كامپه له‌لايه‌ن ليواي 56 ي سوپاي عێراقه‌وه كه ناسراوه به ليواي به‌غداد به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌م ليوايه كه ئه‌ركي پاراستني ئه‌مني ناوچه‌ي سه‌وزيي له ئه‌ستۆدايه و ڕاسته‌وخۆ له‌لايه‌ن نوسينگه‌ي فه‌رمانده‌ي هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه فه‌رمانده‌يي ده‌كرێت.
له 29ي مارسي 2011 دا، ئه‌لشمه‌ري وه‌زيري دادي عێراق به هيومان ڕايتس وۆچي ووت، "حكومه‌ت زينداني سه‌ره‌كي ئه‌م كامپه‌ي داخستووه. هه‌موو ده‌ستگير كراوه‌كانيشي كه به تيرۆريست و ئه‌نداماني گرووپه ئيسلاميه چه‌كداره‌كان ناوزه‌ند كرد، گواستووه‌ته‌وه بۆ سێ زينداني تري سه‌ر به وه‌زاره‌تي داد."
به پێچه‌وانه‌ي قسه‌كاني وه‌زيري داده‌وه، هيومان ڕايتس وۆچ زانياري ده‌ستكه‌وت له‌لايه‌ن حكومه‌ت و به‌رپرساني ئه‌منيه‌وه كه ئاماژه‌يان به‌وه كرد هه‌ندێك له گيراوه‌كاني هه‌ڵمه‌ته‌كاني "ده‌ستگير كردني عسيه‌كان" و "خۆئاماده‌كردنه‌كاني عێراق بۆ كۆنگره‌ي لووتكه‌ي ووڵاتاني عه‌ره‌بي" له زينداني ئه‌و كامپه‌دا ده‌ست به‌سه‌رن. ئێستا به‌شێوه‌يه‌كي كاتي زينداني ئه‌و كامپه وه‌ك شوێني ده‌ستبه‌سه‌ركردني زيندانيه‌كان يان وه‌ك شوێني دانپێناني زيندانيه‌كان به‌كارده‌هێنرێ پێش گواستنه‌وه‌يان بۆ زيندانه سه‌ره‌كيه‌كان. به‌پێي ووته‌ي به‌رپرساني حكومه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ي له ڕابردوودا ده‌ستگير كراون، به‌كارهێناني ئه‌م زيندانيه سه‌ربازيانه كه له ده‌ره‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاتي وه‌زاره‌تي دادن په‌يڕه‌وكردني شێوازي ناو ئه‌م زيندانانه هاوتان له‌گه‌ڵ زيندانيه سه‌ربازييه‌كاني تري وه‌ك فرۆكه‌خانه‌ي موسه‌نا و زينداني ڕۆژئاواي به‌غداد كه له‌لايه‌ن ليواي موسناي سوپاي عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه هه‌ردوو زيندانيه‌كه به سه‌دان له ده‌ستگير كراوه‌كاني هه‌ڵمه‌ته‌كاني ئه‌م دوواييه‌ي تێدايه.
به‌رپرسێكي ئه‌مني له وه‌زاره‌تي به‌رگري عێراق به هيومان ڕايتس وۆچي ووت، له مانگي نيساندا ليژنه‌يه‌ك كه له چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌يه‌ك پێك هاتبوو له ئه‌نجوومه‌ني باڵاي دادوه‌ري عێراق ڕۆيشتن بۆ زينداني كامپ شه‌ره‌ف تا له‌وێ شان به‌شاني ئه‌فسه‌راني لێكۆڵينه‌وه‌ي ليواي 56 به‌شداري له پرۆسه‌ي لێكۆڵينه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌داني زيندانيه‌كان بكه‌ن. پارێزه‌رێك كه بۆ يه‌كێك له فه‌رمانگه‌كاني حكومه‌ت كارده‌كات به‌ڵام نه‌يويست ناوي فه‌رمانگه‌كه‌ي ئاشكرا بكرێت هه‌موو ئه‌م قسانه‌ي پشت ڕاستكرده‌وه له چاوپێكه‌وتنێكيدا له گه‌ڵ هيومان ڕايتس وۆچ. له نێوان كانووني يه‌كه‌م تا نيساني ئه‌م ساڵ، سێ كه‌س له‌وانه‌ي له ڕبردوودا ده‌ستگير كرابوون چه‌ندين به‌ڵگه‌ي دروستيان بۆ هيومان ڕايتس وۆچ دركاند له‌سه‌ر لێكۆڵينه‌وه‌كانيان له‌لايه‌ن ئه‌و ليژنه دادوه‌ريه‌وه له كامپ شه‌ره‌ف. هه‌موو قسه‌كانيان هاوتان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه دادوه‌رييه‌ي كه له ڕابردوودا له زيندانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو بوو. يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ي ده‌ستگير كرابوو له مانگي نيساندا به هيومان ڕايتس وۆچي ووت، بۆ ماوه‌ي زياتر له يه‌ك مانگ له كۆتايي تشريني يه‌كه‌م هه‌تا سه‌ره‌تايي كانووني يه‌كه‌م له زينداني كامپ شه‌ره‌ف ده‌ستبه‌سه‌ر بووه.
له چاوپێكه‌وتنێكي مانكي مارسدا، پياوێكي تر به هيومان ڕايتس وۆچي ووت، له‌سه‌ره‌تايي تشريني دووه‌مدا له به‌غداد ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و براوه بۆ زيندانێك له ناوچه‌ي سه‌وز كه له‌وێ پاسه‌وان و زيندانيه‌كاني تر پێيان ووتووه ئه‌وێ كامپ شه‌ره‌فه. وه‌سفكردني ژووري زيندانه‌كان و شێوازه‌كاني لێكۆڵينه‌وه له‌لايه‌ن ئه‌م پياوه‌وه هاوتابوون له‌گه‌ڵ شێوازي ناسراوي زيندانه‌كه. له كانووني يه‌كه‌مي 2011دا يه‌كێكي تر له ده‌ستگيركراوه‌كان ووتي، ئه‌و ده‌توانێت ئه‌وه پشت ڕاستبكاته‌وه كه ئه‌و له زينداني كامپ شه‌ره‌فدا بووه ئه‌ويش به بينين و ناسينه‌وه‌ي بيناكاني ده‌ووروبه‌ري زيندانيه‌كه له كاتي هاتوچۆ پێكردنيدا له زيندانه سه‌ره‌كيه‌كه‌يه‌وه بۆ ژووري لێكۆڵينه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان له سێ كاتي جياوازدا، ئه‌وه‌ش له به‌ره‌وه‌ي چاويان نه‌به‌ستبوو. پياوه‌كه ووتي، "وه‌زاره‌تي به‌رگري و هۆڵي كۆني ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران له‌وێبوو. پياوه‌كه هه‌روه‌ها ووتي، "كاتێك سه‌رباز بووم له سوپادا، له‌و جێگه‌يه‌دا كارم ده‌كرد بۆيه زۆر به باشي ده‌مزاني له كوێدام."
له مانگي ته‌مووزي ساڵي ڕابردوودا، هيومان ڕايتس وۆچ كۆپيه‌كي ئه‌و نامه‌يه‌ي ده‌ستكه‌وت كه له 22ي مايزي هه‌مان ساڵدا له‌لايه‌ن كۆميسيۆني نێوده‌وڵه‌تي خاچي سووره‌وه ئاماده‌كرابوو تێيدا ئاماژه‌كرابوو كه خاچي سووري نێوده‌وڵه‌تي به‌ڵگه‌ي دروستي كۆكردۆته‌وه له‌سه‌ر دوو زينداني نهێني يه‌كێكيان له‌ناو بنكه‌ي سه‌ربازي كامپ شه‌ره‌فدايه و ئه‌ويتريان له نزيك بنكه‌ي دژه تيرۆره هه‌ر له ناوچه‌ي سه‌وزدا. تا ئه‌مڕۆش ئه‌م زيندانانه به‌كارده‌هێنرێن بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شاردنه‌وه‌ي ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌كاتي سه‌رداني ليژنه‌كان بۆ زيندانه‌كان."
هه‌ر له ناوه‌ڕۆكي نامه‌كه‌دا، خاچي سووري نێوده‌وڵه‌تي چه‌ندين ڕاپۆرتي دۆكيومێنتاري له‌سه‌ر شێوازه‌كاني ئه‌شكه‌نجه‌داني ناو كامپ شه‌ره‌في ئاماده‌كردبوو كه هاوتا بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازي ئه‌شكه‌نجه‌دانانه‌ي كه هيومان ڕايتس وۆچ له ڕابردوودا بڵاوي كردبوونه‌وه. خاچي سوور نامه‌كه‌ي ئاراسته‌ي سه‌رۆك وه‌زيران نووري ماليكي و جه‌نه‌راڵ مه‌حموود الخزرجي لێپرسراوي نوسينگه‌ي سه‌ربازي ماليكي، فه‌رمانده‌ي ليواي 56 و به‌رپرساني وه‌زاره‌تي به‌رگري و وه‌زيري داد و سه‌رۆكي ئه‌نجوومه‌ني باڵاي دادوه‌ري عێراق كردووه.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ي نامه‌كه له ڕۆژنامه‌ي لۆس ئه‌نجلس تايمزي" ئه‌مريكي له 14ي ته‌مووزدا، ڕێكخراوي خاچي سوور به‌ياننامه‌يه‌كي بڵاوكرده‌وه‌و تێيدا پشت ڕاستكردنه‌وه يان ڕه‌تكردنه‌وه‌ي دروستي نامه‌كه‌ي ڕه‌تكرده‌وه وه‌ك به‌شێك له سياسه‌تي ڕێكخراوه‌كه و پاراستني په‌يوه‌نديه‌كاني له‌گه‌ڵ به‌رپرساني حكوميي. له مانگي ته‌مووز و ئابدا، دوو به‌رپرسي حكومه‌تي عێراق و به‌رپرسێكي پێشووتركه ئاشنا بوون به نامه‌كه دروستي نامه‌كه‌يان بۆ هيومان ڕايتس وۆچ پشت ڕاست كرده‌وه.
له‌مانگي مايزي 2012 دا به جيا دوو پارێزه‌ر به هيومان ڕايتس وۆچيان ووت، هه‌ندێك له‌و گيراوانه‌ي ئه‌مان به‌رگريان لێكردوون هه‌تا مانگي ئابي ساڵي ڕابردووش له كامپ شه‌ره‌فدا ده‌ستبه‌سه‌ر بوون. پارێزه‌رێكي تر به هيومان ڕايتس وۆچي ووت، به درێژايي ساڵي ڕابردوو كاتێك له ئه‌نجومه‌ني باڵاي دادوه‌ري عێراق كاري كردووه چه‌ندين جار قسه و زاراوه‌ي له‌لايه‌ن دادوه‌رو كارمه‌نداني ئه‌و دادگايه بيستووه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر نووسراوه‌كانيشدا كه ئاماژه‌يان به زيندانياني ناو كامپ شه‌ره‌ف و دوو زينداني تري ناوچه‌ي سه‌وز كردووه كه له‌لايه‌ن ليواي 56ي سوپاي عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. له‌لايه‌كي تره‌وه، چوار به‌رپرسي وه‌زاره‌تي به‌رگري و داد له‌گه‌ڵ دوو به‌رپرسي پێشووتري عێراق بووني ئه‌م زيندانانه و زيندانێكي تري سه‌ر به كامپ شه‌ره‌ف كه به "پێنج ئه‌ستێره" ناسراوه، بۆ هيومان ڕايتس وۆچ دووپات كرده‌وه.
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گيركراوه‌كان
هيومان ڕايتس وۆچ چه‌ندين لێدواني جياوازي له‌و كه‌سانه وه‌رگرتووه كه له ڕابردوودا ده‌ستگير كراوون، له‌سه‌ر شێوازي مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵيان له زيندانه‌كاندا به‌وانه‌شه‌وه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تي دادن. هه‌ندێك له ده‌ستگيركراوه‌كان ووتيان، له ڕووي جه‌ستييه‌وه ئازار نه‌دراوون. سيان له‌و كه‌سانه‌ي كه له كاتي هه‌ڵمه‌ته‌كاني خۆئاماده‌كردن بۆ كونگره‌ي لوتكه‌ي عه‌ره‌بيدا ده‌ستگير كرابوون به هيومان ڕايتس وۆچيان ووت، هێزه ئه‌منيه‌كاني عێراق به‌ڵێنيان پێدابوون پاش كۆتايي هاتني كۆنگره‌كه ئازاديان بكه‌ن، ده‌ستگير كردنه‌كه‌يان ته‌نها تا ماوه‌ي كۆتايي هاتني كۆنگره‌كه‌يه ئه‌ويش له پێناو پاراستني ڕه‌وشي ئه‌مني به‌غداده له‌كاتي كۆنگره‌كه‌دا. هه‌ندێكي تر ووتيان كه لێيان دراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌يان لێكراوه تا ئاستي ئه‌شكه‌نجه‌دان.
له مانگي مايزدا، پياوێكي ته‌مه‌ن 57 ساڵ به به هيومان ڕايتس وۆچي ووت، له كۆتايي مانگي تشريني يه‌كه‌مدا له پارێزگايه‌كي باشوري عێراق ده‌ستگير كراوه‌و له‌گه‌ڵ زياتر له 60 زينداني تر گواستراونه‌ته‌وه بۆ زيندانيه‌ك له به‌غداد كه ناسراو بووه بۆ ئه‌و پياوه به‌ڵام داواي له هيومان ڕايتس وۆچ كرد كه ناوي زيندانيه‌كه بڵاونه‌كاته‌وه. پياوه‌كه ووتي، "كاتێك يه‌كه‌م جار گه‌يشتينه زيندانيه‌كه، چاوو ده‌ستمان به‌سترا بوو. له كاتێكدا له ڕيزه‌كه‌دا ده‌ڕۆيشتم به بۆكز له ده‌م و چاوو بو كێيڵ له سه‌رم ده‌درا." هه‌روه‌ها ووتي، "پاشان بۆ ماوه‌يه‌ك له زينداني تاك كه‌سيدا هێشتيانمه‌وه‌و ئينجا هێناميانه به‌رده‌م لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌ريه‌كان. به‌لامه‌وه سه‌ير بوو كه زۆر به تووندي لێيان ده‌دام هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ي سێ كاتژمێري به‌رده‌وام به لێداني كاره‌بايي ئه‌شكه‌نجه‌ياندام. به‌بێ ئه‌وه‌ي هيچ پرسيارێكم لێبكه‌ن."
پاش پێنج مانگ له زيندانيكردن و له مانگي مارسدا ئه‌م پياوه ئازاد كرا ئه‌وه‌ش به يارمه‌تي لێپرسراوێك و داني بڕي 10000 دۆلاري ئه‌مريكي. پێش ئازاد كردني به زۆر نووسراوێكي دانپێنانيان پێ ئيمزا كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ي بزانێت ناوه‌ڕۆكي نووسراوه‌كه چي تێدايه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئيمزاكردني به‌ڵێن نامه‌يه‌كيش كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك قسه له دژي حكومه‌ت نه‌كات. پاشان پێي ووتراوه به هيچ شێوه‌يه‌ك قسه بۆ هيچ كه‌ناڵێكي ڕاگه‌ياندن نه‌كات سه‌باره‌ت به ده‌ستگير كردنه‌كه‌ي. پێي ووتراوه ئه‌گه‌ر هيچ كام له‌و ياسايانه بشكێنێت كوره‌كاني ده‌كوژن و ده‌ستدرێژي سێكسي ده‌كه‌نه سه‌ر ژنه‌كه‌ي. هه‌روه‌ها ووتي، "له‌كاتێكدا ده‌هاتمه ده‌ره‌وه پێيان ووتم، دووباره ده‌ستگيرت ده‌كه‌ين ئه‌مجاره له سێداره‌ت ده‌ده‌ين.
زۆرێك له ئه‌نداماني خێزاني ده‌ستگيركراوه‌كان به به هيومان ڕايتس وۆچيان ووت، سه‌ره‌ڕايي داواكارييه‌كي زۆر له وه‌زاره‌تي مافي مرۆڤي عێراقي و ده‌زگا ئه‌منيه‌كان هێشتا به هيچ شێوه‌يه‌ك شوێني گرتني ڕۆڵه‌كانيان نازانن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌و كه‌يسانه‌شي حكومه‌ت شوێني زيندانه‌كانيان ئاشكرا ده‌كات هێزه ئه‌منيه‌كان به تووندي ڕێگري ده‌كه‌ن له بينين و په‌يوه‌ندي كردنيان به خێزانه‌كانيانه‌وه.
يه‌كێك له‌و پارێزه‌رانه‌ي كه هه‌وڵده‌دات به‌رگري له كه‌يسي دوو پياوي گيراو بكات كه له‌كاتي هه‌ڵمه‌ته‌كاني دستگيركردني خۆئاماده كردن بۆ كۆنگره‌ي لوتكه‌ي عه‌ره‌بي له به‌غداد ده‌ستگير كرابوون، به هيومان ڕايتس وۆچي ووت، "به نووسراوو ده‌ستگيركراو مافي هه‌بووني پارێزه‌ري هه‌يه بۆ به‌رگريكردن له كه‌يسه‌كه‌ي به‌ڵام له واقعدا ئه‌وه مه‌حاڵه." پارێزه‌ره‌كه ووتي، شوێني زيندانيكراوه‌كاني پێ ووتراوه و ڕێگه‌ي پێدراوه بڕوات بۆ بينينيان به‌ڵام پاش ڕۆشتني و چاوه‌ڕێكردن بۆماوه‌ي چه‌ند كاتژمێرێك پێي ووتراوه كه بڕواته‌وه چونكه كۆتايي ڕۆژه. هه‌روه‌ها ووتي، "ئه‌و پارێزه‌ره‌ي هه‌وڵي بينيني ئه‌و ده‌ستگير كراوه بدات كه به‌رگري لێده‌كات ڕووبه‌ڕوي هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه له‌لايه‌ن پياواني ئه‌مني ناو زيندانه‌كه‌وه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ي به‌وه‌كرد كه له چه‌ند مانگي ڕابردوودا چه‌ندين جار، پێيان ووتوه ئايا به‌رگري له به‌عسي و تيرۆريست ده‌كه‌ي؟ ئاخۆ چي واي لێكردووي كه لايه‌ني ئه‌وان بگري. ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ چاوترسێنكردني ئه‌و پارێزه‌رانه‌ي كه ده‌يانه‌وێت به‌رگري له قوربانيه‌كان بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ي كه هه‌وڵياندابوو پارێزه‌ر بگرن بۆ گيراوه‌كانيان له‌كاتي هه‌ڵمه‌تي ده‌ستگير كردني به‌عسيه‌كان هه‌مان قسه‌يان پێووتراوه. له كانووني يه‌كه‌مدا، پياوێك به به هيومان ڕايتس وۆچي ووت، كه كه‌س و كاري په‌نايان بردووه بۆ چوار پارێزه‌ري جياواز كه هه‌موويان له سه‌ره‌تاوه هاوكاريان كردوون. به‌ڵام كاتێك بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه باوكيان له‌كاتي هه‌ڵمه‌تي ده‌ستگير كردني به‌عسيه‌كاندا ده‌ستگير كراوه. هه‌ريه‌ك له پارێزه‌ره‌كان پێيان ووتوون كه ناتوانن هيچ كارێك له‌سه‌ر ئه‌م كه‌يسه بكه‌ن له‌به‌ره‌وه‌ي هه‌ڵمه‌ته‌كه به فه‌رماني ڕاسته‌وخۆي سه‌رۆك وه‌زيران بووه. پياوه‌كه ووتي، پارێزه‌رێك پێي ووتوه كه ئه‌م كه‌يسه پێشتر بڕياري له‌سه‌ر دراوه. كاركردن بۆ ئه‌م كه‌يسه هيچ سوودي نيه. من ناتوانم هاوكاريت بكه‌م له‌به‌ره‌وه‌ي به فه‌رماني سه‌رۆك وه‌زيران ده‌ستگير كراوون."
يه‌كێك له ئه‌نداماني خێزاني گيراوه‌كه ووتي، "جێگه‌ي سه‌رسووڕمانه كه هه‌ر چوار پارێزه‌ره‌كه هه‌مان كاردانه‌وه‌يان هه‌بوو. ئه‌مه بێ هيواي كردين . " هه‌روه‌ها ووتي، "ئيتر له هه‌وڵه‌كانمان بۆ دۆزينه‌وه‌ي پارێزه‌رێكي تر وه‌ستاين، ئێستاش به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نازانين باوكمان له كوێيه."




