گرووپێکی دیکەی لە داعش مەترسیدارتر دروست بووە.. ئەمەریکا هۆشداری دەدا

قاهیرە-KDP.info- بەرپرسی دەستگای هەواڵگریی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئاشکرای دەکات کە، رێکخراوێک لە سووریا دروست بووە، کە مەترسییەکەی لە هیی ڕێکخراوی داعش کەمتر نییە.
ڕۆژنامەی (ئەلیەوم ئەلسابع)-ی میسری لە ژێر ناوی "هەواڵگریی ئەمەریکا لە دەرکەوتنی ڕێکخراوێکی لە داعش مەترسیدارتر لە سووریا هۆشداری دەدات"، بڵاو کردووەتەوە و تێیدا لەسەر زاری بەرپرسی هەواڵگریی نیشتیمانیی ئەمەریکا(جەیمس کڵابەر) ئاشکرای کردووە کە، گرووپێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی قاعیدە لە سووریا دەرکەوتوون کە، مەترسییەکەیان بەسەر ئەمەریکاوە لە هیی ڕێکخراوی داعش کەمتر نییە."
(کڵابەر) لە کۆنگرەی هەواڵگریی لە واشنتۆن جەختی کردووەتەوە، ئەو گرووپە کە بە (کۆمەڵەتی خورسان) ناسراون، لەئێستادا لە ناوچەکەدا جموجۆڵیان هەیە و کار دەکەن، ڕەنگە مەترسیێکی گەورەتر بن لە داعش بەسەر وڵاتە یەکگرتووەکانەوە."
ئەو بەرپرسەی دەستگای هەواڵگریی ئەمەریکا، هۆشدارییشی دا لەوەی ئەو کۆمەڵە یەان گرووپە، دەشێ ببن بە سەرچاوەیەکی دیکەی هەڕەشە بەسەر وڵاەتە یەکگرتووەکانەوە، ئاماژەیشی دا کە، ماوەیەکە دەستگا هەوڵگرییەکانی ئەمەریکا چاودێرییان دەکەن.
زریان زیاد




