٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

ستۆران ستیڤنسۆن: تەنیا كەسێك بتوانێت تیرۆریستان تێك بشكێنێت (سەرۆك بارزانی)ـیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFOسیاسەتمەدارێكی ناسراوی سكۆتلەندایی دەڵێت، "ئێمە لە پەرلەمان و یەكێتیی ئەورووپا (سەرۆك بارزانی) بە بەهێزترین سەركردە دەزانین لە سەرجەم عێراقدا و یەكێكە لە سەركردە بەهێزەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناسراوە و تەنیا كەسێك بتوانێت سەركردایەتیی كوردستان بكات بەرەو ئازادی و شكست بە داعش بهێنێت، (سەرۆك مەسعوود بارزانی)ـیە".

لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان، سیاسەتمەداری ناسراوی سكۆتلەندایی (ستۆران ستیڤنسۆن) ڕایدەگەیەنێت، "لە پەرلەمانی ئەورووپادا چەنیدن پەرلەمانتار باسیان لەوە كردووە كە هەرێمی كوردستان پەناگەیەكی ئارامی بۆ چەندین ئاوارە لە سووریا و بەشەكانی دیكەی عێراق لە ماوەی یاخیبوونەكەدا دابین كردووە، بە هەزاران ئاوارەی كورد و بە سەدان هەزار ئاوارەی مەسیحی و ئەو خەڵكانەی قوربانیی دەوڵەتی ئیسلامین، هەموویان روویان كردووەتە كوردستان، هەر بۆیە پێویستە هەموو جۆرە پشتیوانییەك، كە مومكین بێت، بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەین و ئەو ڕاستییە لە بەرچاو بگرین كە ئەوان دەستی دۆستایەتییان درێژ كردووە و و نەوایەكی ئارامیان بۆ دەیان هەزار ئاوارە ڕەخساندووە، دەبێت ئەمە بە چاوی رێزەوە سەیر بكرێت".
(ستیڤنسۆن) گوتیشی، "ئێمە لە پەرلەمان و یەكێتیی ئەورووپا (سەرۆك بارزانی) بە بەهێزترین سەركردە دەزانین لە سەرجەم عێراقدا و یەكێكە لە سەركردە بەهێزەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش ناسراوە و ئەگەر كەسێك هەبێت بتوانێت سەركردایەتیی كوردستان بكات بەرەو ئازادی و شكست بە دەوڵەتی ئیسلامی بهێنێت، ئەوا ئەو كەسە (سەرۆك مەسعوود بارزانی) دەبێت".
ئەو سیاسەتمەدارە ناسراوەی سكۆتلەندا هاوكات دەڵێت، "تاكە ڕێگەی كردارەكیی لەمەودا ئەوەیە چەكی مۆدێرن بدرێتە پێشمەرگە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی كارا بەرەنگاری بكەن لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی، پێویستە یەكێتیی ئەورووپا ئەم كارە بكات، من دڵنیام كە زۆرینەی ئەندامانی یەكێتیی ئەورووپا پشتیوانیی ئەم سیاسەتە دەكەن".
لە درێژەی دیدارەكەیدا ئاماژەیش دەدات، "لە چەندین بۆنەدا سەردانی هەولێرم كردووە، كوردستان و هەولێر نموونەیەكی پڕشنگدارن بۆ ئەوەی كە چۆن پێكەوەژیانی ئاشتیانە سەر دەكێشت بۆ گەشەكردنی ئابووری و دروستكردنی هەلی كار و هەولێریش وەك شارێكی داینامیكی ڕۆژئاواییە، ئێمە هەموو پشتیوانییەك و هەموو ئومێدەوارییەك بۆ (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستان دەنێرین. ئێوە دەتوانن دڵنیا بن كە ئێمە لە پشتتان دەبین بۆ ئەوەی لە شەڕی دەوڵەتی ئیسلامیدا سەركەوتوو بن".

هەواڵی پەیوەندیدار